پارتی چەپی سەوز: بۆ چارەسەریی خەبات دەکەین

سومەیە بۆز، پەرلەمانتاری موشی پارتی چەپی سەوز بەر لە کۆنگرەی پارتەکە کە ١٥ی تشرینی یەکەم ڕیکدەخرێت وتی: حکومەت سیاسەتەکانی خۆی بۆ بەردەوامبوون و قووڵکردنەوەی پیلانەکە جێبەجێکردووە.

سەرپیل ساڤومڵو

 

ناوەندی هەواڵ- تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان دەکات، دەیان کەس لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستدا کە نەخۆشخانەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکەیان کردە ئامانج، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ مایەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا، هەموو جیهان بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە لەرزۆک بوون، گۆشەگیری بەردەوام لە زیندانی ئیمڕاڵی، ئۆپەراسیۆنەکانی زیندانیکردنی ڕۆژانە، قەیرانی ئابووری دوای هەڵبژاردن، وێرانکاریی و کارەساتە سروشتییەکان ئەو بابەتانەن کە هەمیشە لە لوتکەی وڵاتەکەدان، پارتی چەپی سەوز سبەینێ چوارەم کۆنگرەی گەورەی خۆی لە هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک لە ئەنقەرە بە دروشمی "جارێکی دیکە بۆ ئازادی" ئەنجام دەدات.

 

ناوی پارتەکە دەگۆڕدرێت

لە دەرەوەی ئاکەپە و مەهەپە و لایەنگرانی حکومەت، نوێنەرانی هەموو حزبە سیاسییەکان و پارتی چەپی سۆسیالیست لە سەرانسەری جیهاندا بانگهێشتکراون بۆ کۆنگرەکە، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ١٠٠ ڕۆژنامەنووس بەشداری کۆنگرەکە بکەن، لەبەر ئەوەی پەیامەکانی کۆنگرەی سبەینێ لەژێر چەندین ناونیشاندا گرنگن بۆ سیاسەتی تورکیا، کۆنگرەی چەپی سەوز سەرنجی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیش ڕادەکێشێت، هەروەها لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکەکانی پارتی دەگۆڕدرێن و چاوەڕوان دەکرێت ٩٠٥یش ناوی پارتەکە بگۆڕدرێت، هەروەها ناوی نوێی پارتی لە کۆنگرەکەدا ڕادەگەیەندرێت.

 

پەیامی گرنگ دەدرێت

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە پارتی چەپی سەوز خۆی ئامادە دەکات بۆ گەیاندنی پەیامەکان لە کۆنگرەکەدا، بە تایبەتی، سەرنج دەدرێت بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد و پێشکەوتنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەدا بانگەوازێکی نوێ بۆ حکومەت بکرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئەو حزبەی کە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار لە تورکیا دەستی بە پرۆسەی کۆبوونەوە کردووە و بەشداری لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و ڕەخنە و ڕەخنەگرتن لە هەڵبژاردنەکان کردووە، بەگوێرەی پەیامەکان نەخشەی کارەکانی سەردەمی نوێ ڕادەگەیەنێت، هەروەها پارتی چەپی سەوز کە دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، سبەینێ هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت، هەڵوێستی خۆشی لەبارەی گفتوگۆی دەستوورییەوە دەردەبڕێت.

 

"هێرش لە دژی ئیرادەیە"

سومەیە بۆز، پەرلەمانتاری مووشی پارتی چەپی سەوز سەبارەت بە ئەجێندای گۆڕانکارییەکان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیشکی خستەسەر هێرشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای هێرشەکەی ١ی تشرینی یەکەم دژ بە وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنقەرەو و وتی: لە بەرامبەر ڕۆژئاوا و ئەو ئیرادەیەی کە داعشی لە ڕۆژئاوا شکستپێهێناوە، دەوڵەتی تورکیا لە هەموو دەرفەتێکدا هێرش دەکات، شتێکمان نیشان دەدات دەزانین کە حکومەت جار جار بۆ بەرژەوەندییەکانی هێرش دەکات و بیانوو بۆ هێرشەکان دەهێنێتەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئێستا و سکرتێری داهاتووی میت تۆماری دەنگی خۆی لەسەر ئەم بابەتە هەیە، ئەگەر لەبیرتان بێت، لە ڕاگەیاندنەکانیش دەرکەوت کاتێک وتی "هەندێک موشەک دەنێرین و بیانوو دەدۆزینەوە بۆ جەنگ"، دەوڵەت لێرەدا ڕووی ڕاستەقینەی خۆی نیشان دەدات، هێرشەکان لە زیادبووندایە، چونکە لە بەرژەوەندی حکومەتدایە.

 

"پێویستە دەستبەجێ تاوانەکانی جەنگ بوەستێندرێن"

سومەییە بۆز ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجگرتنی شوێنە مەدەنییەکان و دامەزراوەکان تاوانی جەنگە و تیشکی خستە سەر ئەوەی لە فەڵەستین ڕوودەدات وەک ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات. سومەییە بۆز ڕایگەیاند کە حکومەت سیاسەتێکی دووڕوویی پەیڕەو دەکات وتی: پێویستە دەستبەجێ جێبەجێکردنی تاوانەکانی جەنگ لە ڕۆژئاوا بوەستێندرێت، خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوا لەلایەن حکومەتەوە دەکرێنە ئامانج، ڕووبەڕووی حکومەتێک دەبینەوە کە بەیاننامەیەکی ڕەخنەگرانە دەدات سەبارەت بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە فەلەستین، دوژمنایەتی کوردەکان لە لایەکەوە بەردەوامە و لە لایەکی دیکەشەوە بەرگری لە ئاشتی دەکەن، دەتوانین ئەمە بە دووڕوویی وەسف بکەین، ئەم دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کورد و ئەو عەقڵییەتەی کە پێداگری لەسەر قەیرانی چەندین ساڵە دەکات، خەڵک تووشی قەیرانێکی گەورە دەکات.

 

"پلانگێڕی بەردەوامە"

سومەییە بۆز ڕایگەیاند سیاسەتی جەنگ چەندین قەیرانی دروستکردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی بەرگەنەگر بۆ خەڵک، سیاسەتی نائومێدی بەردەوامە، وتیشی: چارەکە سەدەیەک تێپەڕیوە بەسەر پیلانگێڕییەکەی ٩ی تشرینی یەکەم، حکومەت سیاسەتەکانی خۆی جێبەجێ کردووە بۆ بەردەوامبوون و قووڵکردنەوەی پیلانەکە، لە کۆتاییدا، سیاسەتی جەنگ بەردەوام بوو، چونکە بۆ ئێمە ئەمە مانای ئەوەیە کە سووربوون لەسەر سەرکوتکردن مانای سووربوون لەسەر سیاسەتی جەنگ دەگەیەنێت، بەو سیاسەتانە گۆشەگیری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە ڕێگەی گۆشەگیرکردنی ئیمراڵی، کە بووەتە چاڵێکی ڕەشی یاسایی و ئەخلاقی، هەوڵ دەدرێت بۆ سەپاندنی ئەم سیاسەتانە بەسەر هەموو گەلاندا. تەنانەت سەپێندراوە، لە ماوەی گۆشەگیریدا، نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە خەڵکەکە لە پرۆسەی چارەسەرکردندا هەناسەیان دەدا، ئێستا پێویستە ئەوە ببیندرێت کە سووربوون لەسەر سیاسەتە چارەسەرنەکراوەکانی جەنگ هیچ شتێک لە لەناوبردن بەدیناهێنێت، نەک هەر دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە، بەڵکو دەبێت ئازادی جەستەیی مسۆگەر بکرێت.