ژنانی مەخموور: هەرگیز خۆڕادەستکردن قبوڵ ناکەین

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان شەرمەزارکرد و بەڵێنی تێکۆشانیان دووپاتکردەوە و وتیان: هەرگیز دەستبەرداری دۆز و بەرخۆدانی خۆمان نابین.

مەخموور

 

لە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کامپی پەنابەرانی مەخمووریان بە چەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردومان کرد، لە هێرشەکەدا ئایشە محەمەد ئەحمەدی تەمەن ٥٠ ساڵ بریندار بوو، دەوڵەتی تورک پێشتر لە ٧ی تشرینی یەکەم لەناو کامپی پەنابەرانی مەخمووری کردبووە ئامانج، بەهۆیەوە ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون.

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی و ڕایانگەیاند، هەرگیز لە بەرامبەر هێرشەکان سەر دانانەوێنن و بەرخۆدانیان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە زیاد دەکەن.

 

"ئەگەر زوڵمان قبوڵ بکردایە، لە خاکی خۆمان کۆچمان نەدەکرد"

هەلیم ئیشلەک ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی لەبەرامبەر کامپی مەخموور جێبەجێ ناکات و وتی: لە هیچ شوێنێکی جیهاندا دەوڵەت هێرش ناکاتە سەر پەنابەران لە وڵاتەکەیان و دەبێت بیانپارێزێت، سەرەتا حکومەتی عێراق شەرمەزار دەکەین، دەوڵەتی عێراق دەڵێت ئێمە دەتانپارێزین، بەڵام ئەوان ئەوە ناکەن و هاوکارییان دەکەن، ماڵی بارزانی، وەک ئەوان، هاوکاری دەوڵەتی تورکیا دەکات، کاتێک دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مزگەوتەکەمان، حکومەتی عێراق چوو بۆ ئەنقەرە و لەگەڵیان کۆبووەوە، ئەگەر زوڵمان قبوڵ بکردایە له وڵاتەکەمان کۆچمان نەدەکرد، چەندین ساڵە لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هێرشمان کراوەتەسەر و هەرگیز هەنگاوێک بۆ دواوە ناڕۆین، ناترسین و کڕنۆش نابەین.

 

"ئەمریکا لە بەرامبەر هێرشەکان بیدەنگە"

هەلیم ئیشلەک ئاماژەی بەوەکرد بێدەنگی وڵاتانی نێودەوڵەتی بە مانای هاوکاریکردن لە هێرشەکاندا دێت و وتی: وڵاتانی نێودەوڵەتیش شەرمەزار دەکەین، ناتوانن لە بەرامبەر ئەو هیرشانە دەنگیان هەبێت و بە تورکیا بڵێن ئیتر بەسە، ئەگەر حکومەتی عێراق بیەوێت دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەرمان و بێتە خاکی عێراق، هەتا ئەو کاتەی زیندوو بین، لەسەر دۆزی خۆمان بین لەگەڵ گەلەکەمان، شەهیدەکان، شەڕڤانان و ڕێبەرەکەمان دەبین، ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر ئێمەیە لەسەر ڕێبەڕایەتی هەموو ئەو هێرشانە پەیوەستە بە گۆشەگیرییەوە، بەڵێن بە شەهیدان و ڕێبەرو شەڕڤانان و زیندانییەکان دەدەین سەر دانانەوێنین.

 

"هەرگیز خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەین"

عەزیزە چەتین باسی لە خەباتی خەڵکی کامپەکەی لە دژی هێرشەکان کردو  وتی: دەیانەوێت گەل خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئەو گەلە هەرگیز خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەن، ئەگەر قبوڵیان کردبا، لە شوێنی خۆیان نەدەڕۆیشتن، بۆ دۆزێک هاتووین بۆ ئێرە و واز لە دۆزەکەمان ناهێنین، هەتا دڵۆپێک خوێن لە لەشماندا بێت، بەدوای ڕێبەرو  دۆزەکەماندا دبەین، هەتا ئەنجامێک لە دۆزەکەمان بەدەست دەهێنین و ڕێبەرەکەمان بە جەستەیی ئازاد دەکەین واز لە بەرخۆدان ناهێنین، گرنگ نییە چەند هێرش ئەنجام دەدەن، هێرشەکان توڕەییمان زیاد دەکات، کاتێک دێتە سەر کوردەکان، هەموو جیهان بێدەنگە و دەڵێین بەسە.