سەدان ژن بەهۆی هێرشەکانی ئیدلیب ئاوارە بوون

شاری ئیدلیب لە باکووری سووریا، کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدا بوو، بەهۆی هێرشەکانەوە ژنانیان ناچار کرد کۆچ بکەن.

هەدیل عومەر

 

ئیدلیب- ناوچەی جەبەل ئەلزاڤیەی ئیدلیب، کە دەکەوێتە باکووری سووریا، لەم دواییانەدا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا ژنان دەکەنە ئامانج، ئەو ناوچانەی کە لەناو حکومەتی شام و هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە حەشەن، ژنان ناچار دەکەن لە شوێنەکانی خۆیان دوور بکەنەوە، ژنان لەم کۆچەدا لە دۆخێکی سەختدا دەژین کە ژیانیان لە ناوچە شاخاوییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەخاتە مەترسییەوە.

 

سەمەر سەلات، تەمەن ٣٥ ساڵ، بۆ ئەوەی ژیانی خۆی و منداڵەکانی ڕزگار بکات کەوتووەتە ڕێ و لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا بۆماوەی ١٠ ڕۆژ هەوڵیداوە لەسەر پێیەکانی بمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەکرد، لە بارا هێشتا هەوڵدەدەن بە سەلامەتی لە ناوچەکانی باکوری نزیک ناوچەکانی شەڕ بژین و وتی: لەبەر ئەوەی هیچ دەرفەتێکم نییە، چادرێکی نایلۆنم بۆ خۆم و منداڵەکانم دروستکردووە، کرێی خانوو دوو هێندەی دەرفەتە داراییەکانمە، بۆیە هەوڵ دەدەین لە ناوچەیەکی سەختدا بژین، لەو کاتەوەی ماڵەکانمان جێهێشتووە، ئەوانەی لە کامپەکانی جیران دەژین هیچ یارمەتییەکی دیکەیان وەرنەگرتووە جگە لەو یارمەتییانەی لە خێزانەکانیانەوە بەدەستی دەهێنن.

 

خۆیان خستە ناو دارستانەکەوە

ژنێکی دیکە بە ناوی ڕولا سەبیح کە لە بەلیون لە باشووری ئیدلیب ئاوارە بووەو تەمەنی ٣٣ ساڵە، ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵی داوە خۆی و سێ کچەکەی بەهۆی تۆپ و موشەکەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بڕۆن، هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەدەستخستنی چادر شکستیان هێناوە و کەوتوونەتە ناو درەختەکان، هەروەها ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە بەهۆی سەختی بۆردومانەوە ئاو و خۆراک و پێداویستییەکانی تری ژیانیان بەردەست نییەو وتی: تەنها بە جلەکانی بەرمانەوە کەوتینەڕێ، ڕێگەیان پێ نەداین هیچ شتێک لە ماڵەکانمان لەگەڵ خۆمان ببیەن، چەندین مار و سەگ لە چیاکان هەن، من زۆر نیگەرانم لەوەی کە زیان بە کچەکانم بگەیەنن، ساڵی ڕابردوو هاوژینەکەم بەهۆی کۆرۆناوە لەدەستدا، زۆر ئازار دەچێژم، لەم بارودۆخەدا ئاژەڵەکانیش ناژین، بەڵام ئێمە ناچارین ژیانی خۆمان بەردەوامی پێبدەین.

 

"ژنان بێ ماڵ بوون"

ڕانیا عەبدولعەزیزی تەمەن ٢٨ ساڵ، کارمەندی فریاگوزاری مرۆیی، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە دەستبەجێ سەنتەری خۆراک و دەرمان لە هەرێمەکەدا دابمەزرێندرێت، بەتایبەتی لەگەڵ ژنان و منداڵان.وتیشێ: زۆربەی ئەو ژنانەی کە ماڵەکانیان جێهێشتووە یان جلوبەرگیان لەگەڵ خۆیان نەهێناوە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، چەندین کێشەی تەندروستی دروست دەبێت بەهۆی کەشوهەوای گەرم لە بەیانیاندا، لە شەودا سارد دەبێتەوە، هیچ هەلێک نییە بۆ خۆ گەرم کردن و خۆ فێنک کردن، ژنان بە زۆر کاتی سەختدا تێدەپەڕن، پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان لە لایەن تیمەکانی خۆبەخش و کۆمەڵەوە باشتر بکرێن.