تاڵیبان کچانی ١٠ ساڵ و سەرووتری لە خوێندن بێبەش کرد

دوابەدوای قەدەغەکردنی بەربڵاوی ژنان و کچان لەلایەن تاڵیبانەوە، کچانی سەروو ١٠ ساڵ و باڵا بەرز لە خوێندن بێبەش کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

قەدەغەکردنی بەربڵاوی ژنان و کچان لە ئەفغانستان بەردەوامە و هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاڵیبان لە هەندێک شاردا فەرمانی داوە کە کچانی ١٠ ساڵ بەرەو سەر و ئەو کچانەی خوار تەمەنی ١٠ ساڵیشن، ئەگەر باڵایان بەرز بێت، بۆیان نییە بچنە ناوەندەکانی خوێندن.

 

جگە لەم حاڵەتانە، بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان لە بەشێک لە شارەکاندا، منداڵە ٥ ساڵە کچەکانیان لە کوڕە ٥ ساڵانەکان لە ڕەوزەدا جیاکردووەتەوە.

 

پێشتریش هێزەکانی تاڵیبان قوتابخانەی کچانی سەرووی پۆلی شەشەمیان داخست و فەرمانی بە خوێندکارانی پۆلی چوارەم تا شەشەم کردبوو کە لە ڕێگەی چوونە قوتابخانە دەموچاویان داپۆشن، سنووردارکردنی تاڵیبان بۆ ژنان بەردەوام لە زیادبووندایە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ هەنگاوێکیان لە دژی ئەم گروپە نەگرتووەتەبەر، جگە لەوەش دانوستان لەگەڵ ئەم گروپە تیرۆریستییە بەردەوامە.