ڤیکتۆریا ئەمیلینا، نووسەری ئۆکراینی دوای برینداربوونی گیانی لەدەستدا

ڤیکتۆریا ئەمیلینا، نووسەری ئۆکراینی دوای ئەوەی بەهۆی موشەکێکی ڕوسیا لە ڕۆژی سێشەممە برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی موشەکێکی ڕووسی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی حوزەیران لە چێشتخانەیەکی پیتزا لە شاری کراماتۆریسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کەوت، ڤیکتۆریا ئەمیلینا، نووسەری ئۆکراینی برینداربوو، چەند ڕۆژێک مانەوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

 

کۆمەڵەی نووسەرانی پێن ئۆکراینا وتی: پزیشکەکان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، بەڵام بەداخەوە برینەکە کوشندە بوو.

 

چالاکوانانی مافی مرۆڤیش هێرشەکەیان بە تاوانی جەنگ ناوبرد.

 

ڤیکتۆریا ئەمیلینا، تەمەن ۳۷ ساڵ، لەگەڵ شاندێکی ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی کۆڵۆمبیا لە شاری ڕیا لاونگ نانیان دەخوارد کاتێک موشەکەکە لێیدا، لە هێرشەکەدا نزیکەی ٦٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

 

ڤیکتۆریا یەکێک بوو لە بەناوبانگترین نووسەرە گەنجەکانی ئۆکرایناکە دەستیکرد بە دۆکیومێنتکردنی تاوانەکانی جەنگ دوای داگیرکردنی وڵاتەکە لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی ڕابردوودا، هەروەها دەستیکرد بە کارکردن لەگەڵ منداڵان لە نزیک هێڵی پێشەوە.