بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک لە هۆزە ڕەسەنەکانی ڕواندا فالی دەچێتە بۆشایی ئاسمان

نیکۆڵ ئۆناپۆ-مان یەکەم ژن دەبێت لە هۆزی ڕەسەنی ڕواندی فالی لە باکووری کالیفۆرنیا دەچێتە بۆشایی ئاسمان.

ناوەندی هەواڵ

 

ماڵپەڕی کانتری تودەی بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلول، نیکۆڵ ئۆناپۆ-مان تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی هۆزی فالی ڕواندایە لە باکووری کالیفۆرنیا، لەسەر ئەرکی سایبس ئێکس کریو-٥ (Cybes X Crew-5) گەشت دەکات بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی ئاسمانی.

 

نیکۆڵ ئۆناپۆ-مان بە ڕۆژنامەکەی وتووە: "پێموایە گرنگە ئەمە بهێنینە کۆمەڵگەکەمان بۆ ئەوەی منداڵانی دیکەی ڕەسەن تێبگەن کە هەندێک لەو بەربەستانەی کە هەبوون بەڕاستی کاتی شکاندنیان هاتووە".