ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای چالاکی دژی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات

بڕیارنامەی گۆڕانی کەشوهەوا و تەندروستی لە کۆڕبەندی ساڵانەی لیژنەی تەندروستی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندکرا، گۆڕانی کەشوهەوا وەک هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر تەندروستی جیهانی دەستنیشان کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی تەندروستی کە هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان   "NY" لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەو کۆڕبەندەی کە نوێنەری وڵاتی ئەندام تێیدا بەشداربوون، قەیرانە تەندروستییەکان هەڵسەنگێندرا و بڕیاردرا، لە ٢٧ی ئایارەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ ١ی حوزەیران کۆتایی دێت.

 

لە کۆڕبەندەکەدا گۆڕانی کەشوهەوا وەک کێشەیەکی تەندروستی جیهانی پێناسە کرا، بڕیارەکە کە وەک نیشانەی گۆڕانی تەندروستی و کەشوهەوا لێکدرایەوە، لەلایەن لیژنەی کارگێڕیەوە قبوڵکرا، هەروەها بڕیارەکە بانگەوازێکی بەهێز و بێ وێنەی بۆ چالاکی داواکرد.

 

بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لێکرا

بڕیارنامەکە کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە پشتگیری دەکرێت، تێڕوانینێکی گشتی دەخاتە ڕوو سەبارەت بەو مەترسییانەی کە گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستی دەکات، لیژنەی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە بۆ پاراستنی تەندروستی هەسارەکە چالاکی ڕیشەیی پێویستە، هاوکات بڕیارەکە لە چوارچێوەی سیاسەتی نیشتمانی و نێودەوڵەتی کەشوهەوادا جێگیرکراوە، لەوانەش پشتیوانی سیستمی تەندروستی لە دژی کەشوهەوا و وڵاتانی کەم کاربۆن.