بەبۆنەی ڕۆژی چوارشەمەی سوورەوە سەردانی گۆڕستانەکانی شەنگار کرا

بەبۆنەی ڕۆژی چوارشەمەی سورەوە کە بە باوەڕی ئێزدییەکان بە واتای دروستکردنی جیهان دێت، ژنانی ئێزدی چوونە سەر گۆڕی ئەو کەسانەی لە بەرخۆدانی شەنگالدا گیانیان لەدەستدا.

شەنگال

 

چوارشەمەی سوور کە لە مانگی نیساندا ئەنجام دەدرێت، باوەڕێکی بەهێزی ئێزدییەکانە بۆ گەلی ئێزدی مانگی نیسان بە مانای کۆبوونەوەی هەموو جوانییەکانی سروشت دێت،  ئەو ئێزدییانەی کە چوارشەمەی سوور وەک بەشێک لە باوەڕییەکەیان دەگێڕن، لەم ڕۆژەدا نوێژ دەخوێننەوە بە ناوی تایبەتی قەول و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئەم ڕۆژە دەگێڕن، بەپێی ساڵنامەی ئێزیدییەکان لەگەڵ سەرەتای مانگی نیساندا ساڵ تازە دەبێتەوە هەروەها مانگی نیسان بە واتای دروستکردنی جیهان دێت.

 

ڕۆژێک پێش فێستیڤاڵەکە هەموو ئامادەکارییەکان دەکرێت و بەیانی ئێزدییەکان دەچنە گۆڕستان، دوای گۆڕستان بە خۆشی جەژنی خۆیان دەگێڕن.

 

ئەمساڵ ئێزدییەکان بە هەمان شێوە جەژنی خۆیان پیرۆز کرد، بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ ئێزدییەکان بۆ سەردانی گۆڕی ئەو کەسانەی لە بەرخۆدانی شەنگالدا گیانیان لەدەستدا، چوونە گۆڕستانی شەهیدان.

 

"با ئەم مانگە مانگی شادی و چاکە بێت"

 

گوڵ مێشۆ یەکێکە لەو ژنانەی سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی کردوو ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو جەژنێکدا سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن و وتی: پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە هەموو ئێزدییەکان بەتایبەت شەهیدان دەکەم، ئەم مانگە لە هەموو مانگەکان جوانترە، هیوادارم ئەم مانگە مانگی خۆشی و چاکە بێت.

 

نیم ئیلیاس وتی: ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەمەی سوورە لە مانگی نیساندا و هاتووین بۆ سەر گۆڕی شەهیدەکانمان، پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە هەموو شەهیدان دەکەم و هیوادارم جەژنێکی خۆشبێت بۆ هەموو گەل و خێزانی شەهیدان.