ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تایوان گەیشتە ٩٠٠ کەس

بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری هوالینی لە باشووری تایوان هەژاند، بەهۆیەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی تایوان بڵاویانکردەوە، تا دێت ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکە بەرزدەبێتەوە، کە بەگوڕی ٧.٤ پلەى ڕێختەر لە شاری هوالینی باشووری وڵاتەکەی دا، دەشڵێن، تا ئێستا بەپێى ئامارەکان ٨٨٢ هاوڵاتیی برینداربوون و نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ١٣٢ کەس لە ژێر دار و پەردوی باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانمان لە هەوڵى ڕزگارکردنیاندان.