ترشی فۆلیک ئەسید لە خۆراک دایە و کەم خوێنی چارەسەر دەکات

ژنان لە قۆناغی دووگیانیاندا پێویستیان بە ماددەی خۆراکی کانزایی و ڤیتامین زیاترە، بەڵام هیچ یەک لەم خۆراکانە هاوشێوەی ڤیتامین-B9 نین کە بەترشی فۆلیک ئەسید ناسراوە و بۆ گەشەی کۆرپەلە پێویستە.

ناوەندی هەواڵ

 

فۆلیک ئەسید کە پێکهاتەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە، بە ڤیتامین-B9، یارمەتی لەش دەدات بۆ دروستکردنی خانەی تازە لە خرۆکە سوورەکانی خوێندا، کە ئەرکیان گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە، ئەگەر جەستە وەک پێویست خرۆکە سوورەکان دروست نەکات، لەوانەیە ببێتە هۆی کەمخوێنی و بەوەش خوێن ناتوانێت بڕێکی پێویست ئۆکسجین  بۆ بەشەکانی لەش  دابین بکات.

 

کاریگەرییەکانی کەمی ئۆکسجین لە جەستەدا ڕەنگ زەردی پێست، هیلاکی و لاوازی ماسولکەکانە، ئەگەر لە کاتی پێویست چارەسەر بۆ کەمی ڤیتامین-B9 یاخود ترشی فۆلیک ئەسید نەکریت و فەرامۆش بکرێت، دەبێتە جۆرێک لە کەم خوێنی.

 

 ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیک ئەسید بریتین لە؛

-  خواردنی بڕوکلی بڕێکی باش لە لە فۆلیک ئەسیدی تیادایە.

-  ئەڤۆگادۆ، پرتەقاڵ و گوێزی هیندی خرۆکە سوورەکان زیاد دەکات و لە ڕەنگی زەردی پێست دەتپاریزێت، کە ترشی فۆلیک ئەسیدیان تێدایە.

-  شێلم، کاهوو، لیمۆ، سپێناخ، مۆز، نیسک، پاقلە، گێزەر، گەنمەشامی، قەرنابیت، گوێز و گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراکین بۆ وەرگرتنی ترشی فۆلیک ئەسید.