"لە جیاتی هەر تۆپێک، سەد تۆوی پەموو دەچێنین"

ڕەودا حەمدۆ، کە هەموو بەیانییەک پەموو لە کێڵگەکانی گوندی تل تەویل کۆدەکاتەوە، دەڵێت لە جیاتی هەر تۆپێک سەد تۆوی پەموو دەچێنن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە ٩ی تشرینی یەکەم، دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی بۆبی مشەرفی و ڕەیباتی لە یرگان بۆردومان کرد و ٥ ژنی بریندار کرد کە لە کێڵگەکانی پەموودا کاریان دەکرد، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە گوندنشینانی ڕۆژئاوای تیل تەمر، خەڵکی مەدەنی کە لەژێر مەترسی هێرشدان ڕێگای بەرخۆدانیان هەڵبژاردووە، گوندی تل تەویلی ئاشووری لە ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر بۆ چوارەم ساڵە ڕووبەڕووی توندترین هێرشی دەوڵەتی تورکیا بووەتەوە. ناوچەیەکی گەورەی زەوی گوندەکە زەوی کشتوکاڵییە، سەرەڕای مەترسی هێرش و بۆردومان، بەڵام جوتیارەکان هێشتا کێڵگەکانیان بە گەنم و پەموو دەچێنن.

 

کشتوکاڵ بووە بەشێک لە بەرخۆدان

بەردەوامبوونی کشتوکاڵ ڕوخسارێکی دیکەی بەرخۆدانە و ڕوونترین پەیامی خاوەن زەوییەکانە کە لەژێر بۆردوماندا دەژین، پرژاندنی هەر تۆوێک لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا خاکی داپیرو باپیران، تۆوی نیشتمانپەروەری لەگەڵیدا دەچێندرێت و دەکەوێتە قووڵاییەوە، ئەوەندەش مانەوەی خەڵکە ڕەسەنەکە بەهێز دەکرێت.

 

مانەوەی ژنان لە گوندەکانی سەر هێڵەکانی ئاگر، واتای ئەوەیە کە تا ئێستا ژیان لەو گوندانە بەردەوامە وچۆڵ ناکرێت، ئەم مانەوەیەی ژنانیش هێزی داوەتە هەمووان کە بەرامبەر بە داگیرکاری و هێرشەکانی ئەمڕۆ بەرخۆدان بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.

 

لە گوندی تل تەویلی ئاشووری چەندین کێڵگەی پەموو هەن و ژن و منداڵ تیایدا کار دەکەن، هەموو بەیانییەک خۆیان ئامادە دەکەن و جلوبەرگ و دەستکێشی کار لەبەر دەکەن و لە گوندی تل گەرابێتەوە بە ترس و هیواوە هەنگاوەکانیان بەرەو گوندی تل تەویل دەنێن، کە هەردووکیان گوندی سەر هێڵی ئاگرن.

 

لەناو تۆپدا کۆکردنەوەی پەموو

ڕەودا حەمدۆ، تەمەن ٣٠ ساڵ، کە هەموو ڕۆژێک دەچێت بۆ کاری پەموو، باسی لە کارەکانی خۆی کرد و ڕایگەیاند کە چوون بۆ کشتوکاڵ لەژێر هێرش و بۆردومانی دەوڵەتی تورکیادا بووەتە بەشێک لە بەرخۆدانیان، وتی: نزیکەی مانگێک نابێت دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی گەنم، کاتێک بۆردومان هەیە هەنگاو دەنێین بۆ پاراستنی خۆمان و دەگەڕێینەوە ماڵەکانمان، بەڵام کاتێک بۆردومانەکە بوەستێت، بەردەوم دەبین لە کۆکردنەوەی پەموو.

 

هێرش و پێشێلکارییەکان

ڕەودا حەمدۆ وتی: ڕاستە بۆردومان هەیە و زۆربەیان لە گوندەکانی تەویلە و دیشیشە و ئوم کەفنن، هەموومان منداڵ و خەڵکی بەتەمەن و تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان لە ژێر بۆردوماندا دەژین، ئەم هێرشە نەک تەنها زیان بە خەڵک دەگەیەنێت، بەڵکو زیان بە کشتوکاڵ و سروشتیش دەگەیەنێت.

 

"لە جیاتی هەر تۆپێک سەد تۆوی پەموو دەچێنین"

ڕەودا حەمدۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە جیاتی ئەوەی هەر تۆپێک کە دەکەوێتە سەر خاکەکەمان، سەد تۆوی پەموو دەچێنین، لێرەین، بۆ هیچ شوێنێکی تر ناڕۆین.

 

دوای تەواوکردنی کاتی کۆکردنەوەی پەموو، کرێکارانی ژن چا دەخۆنەوە، ئەو دایکەی کە منداڵەکەی لەگەڵ خۆی هێناوە و لەکاتی کۆکردنەوەی پەموو دەیخاتە پشتی، ڕۆژانە کارەکانیان تەواو دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان تا ڕۆژی دواتر.