کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەندرێت

لەلایەن مانگی سووری کوردستان کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەندرێت لەژێر دروشمی"  رۆژهەڵات بە تەنها نییە".

ناوەندی هەواڵ

مانگی سووری کوردستان بە مەبەستی بە بەهاناچوونی بەرکەوتوانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر دروشمی "ڕۆژهەڵات بەتەنها نییە" کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ بەرکەوتوانی ئەم شۆڕشە لە دەرەوەیی وڵات ڕادەگەیەنێت.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:

"ئێمە وەکو مانگی سووری کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆمانی دەزانین هاوکاری بەرکەوتوانی ئەم شۆڕشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات، لەم چوارچێوە ئەوەیی کە لە دەستمان دێت بۆ باشترکردن و ئاسانترکردنی ژیانی خەڵک ئەنجامی دەدەین، بەڵام بێگومان هەر وەک ئاگاداران بە هۆیی بەکارهێنانی زۆری توندوتیژی و سەرکوتکارییەکان لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە، ڕێژەیی بەرکەوتوان زۆر زۆرن، هەر بۆیە لێرەدا بە گرنگ و پێویستی دەزانین کە داوا لەسەرجەم کوردانی دەرەوی وڵات و هەموو کوردستانیان بکەین کە بە ئەرکی مرۆڤی و نەتەوەیی خۆیان هەستن و لەم بوارەدا یارمەتیدەری مانگی سووری کوردستان بن."

 

" بۆ ئاگاداری مانگی سووری کوردستان تەنیا یارمەتی ماڵی کۆدەکاتەوە و لە دەمێکی کورتدا ئەو یارمەتیانە بگەینێتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێی هەیە، لە سەر ئەم بنەمایە ئێمە وەکو مانگی سووری کوردستان داوامان لە هەموو کوردستانیان و خێرخوازان ئەوەیە کە لە ڕێگایی مانگی سووری کوردستانەوە یارمەتی خۆیان بگەینن بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان."

تکایە لە کاتی ناردنی یارمەتی بنووسرێت "ڕۆژهەڵات بە تەنیا نییە"

 

مانگی سووری کوردستان