پایتۆنگتارن شیناواترا دووەم ژنە کە کاندید کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی تایلەند

سیاسەتمەدار پایتۆنگتارن شیناواترا لە تایلەند بە سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا و دووەم ژنە لە دوای پوری کە خۆی بۆ ئەو پۆستە لە تایلەند کاندید دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی تایلەند، پایتۆنگتارن شیناواترا، سیاسەتمەداری گەنجی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە گەنجترین سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، ئەمەش تەنها ڕۆژێک دوای ململانێیەکی بەردەوامی دەسەڵات و نوخبە سیاسییەکان دێت.

 

کەناڵی نیوز ڕادیۆی ئاسیا ڕایگەیاندووە، بایتۆنگتارن شیناواترای ٣٧ ساڵ دەبێتە دووەم ژن کە بووەتە سەرۆک وەزیرانی تایلاند، لە دوای پوری، یانگلاک شیناواترا، بە بەدەستهێنانی ٣١٩ دەنگی بەڵێ، کە دەکاتە نزیکەی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە.

 

جێی ئاماژەیە، چوارشەممەی ڕابردوو، دادگای دەستووری بڕیارێکی دەرکرد بۆ دەرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، بە هۆی پێشێلکردنی ستانداردە ئەخلاقییەکان.