گەنجانی تێکۆشەری سنە، بە ئیرادەوە پەیامی ژینا دەگەیەنینە ئیبراهیم ڕەئیسی

گەنجانی تێکۆشەری سنە بوونی ئیبراهیم ڕەئیسییان ئیدانەکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەنجانی تێکۆشەری شاری سنە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، وێڕای جەختکردنەوەی چەندین جار لەسەر ئەوەی "بەشێکی کوردستان هەرگیز فاشیستەکان قبوڵ ناکات"، بوونی ئیبراهیم ڕەئیسییان لە شاری سنە ئیدانە کرد.

 

گەنجانی تێکۆشەری شاری سنە ئیبراهیم ڕەئیسیان بە سەرۆکی جەلاد ناوزەدکرد، بوونی ئەویان لە شاری سنە بە خەباتێکی بێ ئەنجام بۆ کوژاندنەوەی بڵێسەی ڕاپەڕینی نەتەوەیی دژی ڕژێمی مەلاکان ناوبرد و دەشڵێن "ئێمە گەنجانی تێکۆشەری شاری سنەین، بوونی ڕەئیسی بکوژ و بکوژانی دیکەی ژن و منداڵانی ئێران و کوردستان لە شارەکەماندا شەرمەزار دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە درێغی ناکەین لە پەنابردن بۆ هەر شێواز و کردەیەکی شۆڕشگێڕانە دژی بوونی ئەو بوونەوەرە خراپە."