ژنانی زرگان بە ئامادەکردنی خواردن پشتیوانی شەڕڤانان دەکەن
شاها عەلی خەڵکی گوندی گرێ میرە لە شاری زرگان دەڵێت کە ڕێکاری خۆپارێزییان گرتووەتە بەر، بۆ ئەوەی ئەگەر هێرشێک ڕووبدات خۆیان و شەڕڤانان بێ نان نەمێنن.
سۆرگوڵ شێخۆ
زرگان- گەل و ژنانی زرگان بە هەڵوێستێکی مەزنەوە لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا، بەرەنگاری هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبنەوە. ژنە شەڕڤانەکان لە بەرەکانی پێشەوە و لە خەندەقەکاندا بەرخۆدانێکی بێهاوتا ئەنجام دەدەن، ژنانی مەدەنی بێ چەک بە بوونییان لە هێڵی ئاگردا پەیامێک بۆ داگیرکەرانی تورکیا دەنێرن کە ناتوانن ژنان قڕ بکەن.
لە بەرەکانی پێشەوە و لە شەڕە ئاگرینەکاندا کەس بێکار نییە، هەر مرۆڤێک بە شێوازی خۆی بەرخۆدان دەکات و بەشدارە لە پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە داگیرکارییەکان. دایکانیش بە ئامادەکردنی خواردن و ڕێکاری خۆپارێزی بەشداری لە بەرخۆداندا دەکەن.
شاها عەلی لە گوندی گرێ میر سەر بە شاری زرگان دەژی، باسی توندی هێرشەکان و ئەو خۆپارێزیانەی کرد کە لە بەرامبەر هێرش یان گەمارۆدان لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا گرتوویانەتە بەر و وتی: ئەو تۆپبارانە ساڵانێکە بەردەوامە، ناکرێ خەڵک تەنها لە ترسدا بژین و خۆیان بشارنەوە، ژیان بەردەوام دەبێت و کات تێدەپەڕێت، ئێمە برنج و گەنم و پارەکانمان هەڵگرتووە، نانەواخانەکان هەمیشە کار ناکەن، تۆپبارانەکە کاریگەریی زۆرە، بۆیە ناتوانین چاوەڕێی ئەوە بین کە تۆپباران یان بۆردوومان بوەستێت، خۆمان نان دەکەین بە فڕن و لەسەر ساجیش، ئەمەش وەک ڕێوشوێنی خۆپارێزی ڕۆژانەی خۆمان گرتوومانەتە بەر.
باسی لەوەشکرد کە ئەوان ڕێوشوێنی خۆپارێزییان بۆیە گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی لە ئەگەر گەمارۆیان خرایە سەر بتوانن خۆیان ڕزگار بکەن و وتیشی: ڕەنگە نەگەینە ئەم خاڵە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان یان گەمارۆ بدرێین، ئامادە دەبین بۆ ئەوەی لە برسێتیدا نەمرین، لە دروستکردنی نانی فڕنەوە تا نانی سەبەتە، ئێمە ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەبەین و ناگاتە ئەو ئاستەی کە بەهۆی گەمارۆوە لە برسێتیدا بمرین، هەموو شتێک لە ماڵەوە بەردەستە، هیچ شتێک کەم نییە.
ڕاستی شەڕ
شاها عەلی ڕایگەیاند کە کۆتاییهێنان بە شەڕ داواکارییەکی باوە ووتی: شەڕ خەڵکی وێران کردووە، ژمارەی شەهیدان زیادی کردووە و تەنانەت لای منداڵانیش ترسان لە شەڕ زیادی کردووە، ئەمەش ڕاستییە، بەهۆی ئەو جۆرە پێویستییە، لەم دواییانەدا فێری دروستکردنی نانی سەبەتە و تەنوور بووم، لایەنێکی شەڕ بەم جۆرەیە، فێربووین دەربارەی ڕۆژە سەختەکان و ئەو ڕێوشوێنە خۆپارێزییانەی کە دەبێ بیگرنەبەر، لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هێزانە دەخوازین کە دەمانپارێزن.
شاها عەلی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژنان پێویستە سەختترین ڕۆژەکان لەبەرچاو بگرن، هەمیشە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، هەروەها پێویستە ژنان نانی وشک کۆبکەنەوە و بۆ ڕۆژە تاریکەکان پاشەکەوتی بکەن، هەندێک ڕۆژ دێت کە نان و ئاوی وشک دەخۆین و دەخۆینەوە، دەبێت ئامادەبین بۆ هەر شتێک.