کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەڵێن دەدات درێژە بە ڕێگای سێ ژنە گیان بەختکردووەکەی بدات

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەڵین دەدات درێژە بەڕێگای عائیشە عەبدولقادر، ئیمان ئەحمەد، و قەمەر سود، سێ چالاکوانی ژنی کۆمەڵەکە بدات کە بوونە ئامانجی عەقڵیەتی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا و بوونە هێمای تێکٶشانی ژنان.

ڕەققە

 

لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، داگیرکەرانی تورکیا و چەتەکانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی و هێرشی زەمینی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی مەنبج، لەگەڵ چوونە ناو شارەکە، دەستیان کرد بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی، سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کە ڕەتیانکردەوە ملکەچی هەڕەشەکانی چەتەکان و دەسەڵاتی داگیرکەر بن، بە ئامانجگیران.

 

سەبارەت بە خەباتی عائیشە عەبدولقادر، ئیمان ئەحمەد، و قەمەر سود، ئەندامانی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، کە کرانە ئامانج، زەینەب دڵشێر، کارگێڕی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە مەنبجی داگیرکراو لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەڵێت: ئەندامانی کۆمەڵەکە کاردەکەن بۆ تەواوکردنی ڕێبازی ئەو ژنە تێکۆشەرانە.

 

سەبارەت بە عائیشە عەبدولقادر کە هێشتا تەمەنی ١٩ ساڵ نەبووە و لە لوبنان لەدایک بووە و گەورە بووە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان چووە مەنج و نیشتەجێ بوو، دەستی بە کارکردن کردووە لە بەشی ئەرشیف و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا وەک زەینەب دڵشێر ڕوونیکردەوە، ئەو سەرباری تەمەنی گەنجی، عەقڵ و زیرەکی لە تەمەنی خۆی زیاتر بوو، پێداگری لەسەر پێشکەوتن و گەشەسەندن دەکردەوە، بە ڕۆحێکی بەرزەوە ڕۆژەکەی و کارکردنی دەستپێکرد.

 

لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی وڵات دەژیا، دوور لە خاکەکەی، لە ڕێگەی کارەکانییەوە هەوڵی دەدا ڕادەی خۆشەویستی خۆی بۆ وڵاتەکەی دەرببڕێت کاری دەکرد بۆ ڕووماڵکردنی هەموو چالاکییەکان و ڕووداوەکان بە مەبەستی گەیاندنی ئازار و بەرخۆدانی ژنان بە هەموو جیهان، وتی: هەرچەندە ئەمە یەکەم ئەزموونە لە کاری ڕۆژنامەوانیدا، بەڵام لە قۆناغێکدادایە بۆ ماوەیەکی کورت توانی بچێتە ناو بوارەکە، عائیشە پەروەردەی فیکریی لە تەبقا وەرگرت، و دوای تەواوبوونی پەروەردەکە، هەموو ئەو شتانەی فێری بوو، خستیە سەر کار بۆ خزمەتکردنی کارەکەی.

 

لە خێزانێکی نیشتیمانپەروەر بوو

ەهۆی ئەوەی لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، گەورەترین هاندانی لەلایەن خێزانەکەیەوە وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی خۆی، زەینەب دڵشێر وتی:  لە میانەی ئەو هێرشەی کە بۆ سەر مەنبج دەستیپێکرد، هەمووان چوونە حاڵەتی دڵەڕاوکێ، ئەو بەشێوەیەکی سروشتی لە بابەتەکە نزیک بووەوە و جەختی لەسەر پێویستی بەرخۆدان دەکردەوە، هەروەها دڵنیایی دەدا بە دەوروبەری و بەو ڕۆحەوە بەردەوام بوو لە کارەکانی.

 

سەبارەت بە دوا ساتەکانی عائیشە، زەینەب دڵشێر وتی: لە دوا ساتەکاندا کە شەڕەکان گەیشتنە شار، شە لە گەڕەکەکان دەستیپێکرد، بۆیە عائیشە عەبدولقادر و ژمارەیەک هاوکارەکانی، لە ناویاندا کارگێڕی هێزەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی ژنان، ئیمان ئەحمەد، کە بڕیاریدا شارەکە بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی لەلایەن چەتەکانەوە نەگیرێت، ئەو دەیزانی کە چەتەکانی داگیرکەری تورکیا ترسناکترین پێشێلکاری ئەنجامدەدەن، بەتایبەتی دژی ژنان، لەگەڵ گەیشتنیان بۆ دەوروبەری پردی قەرەقۆزاخ ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تێیدا دەڕۆیشتن، لەلایەن تورکیاوە کرایە ئامانج و عائیشە عەبدولقادر و ئیمان ئەحمەد گیانیان لەدەستداو لە مەزارگەی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاک سپێردران.

سەبارەت بەئیمان ئەحمەد، کارگێڕ لە یەکینەکانی پاراستنی کۆمەڵگە دایکی چوار منداڵ، زەینەب دلشێر وتی: شەهید ئیمان ئەحمەد، بە هۆی باوەڕبوونی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە و لە چوارچێوەی بەرخۆدان و پاراستنی ڕەوای شارەکەی، زەوی و منداڵ و ژنانی شارەکە، پەیوەندی بە هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە و ژنانەوە کرد، درێغی نەدەکرد لە ئەنجامدانی ئەرکی نیشتمانپەروەرانەی خۆی، و جگە لەوەش کاری کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان بە مەبەستی پاراستن.

 

داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە بە ئامانجگرتنی ئەم دوو چالاکە ڕازی نەبوون، قەمەر سودیان لە شاری مەنبج  کردە ئامانج کە دایکی دوو منداڵەو دوای جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی چاودێری دوو منداڵەکەی دەکرد، دایکێکی نمونەیی و ژنێکی بەهێز بوو کە بوێری و متمانەی بەخۆی هەبوو، سەرەڕای بارودۆخە سەختەکان، هەوڵی زۆری دەدا بۆ ئەوەی چاودێری دوو منداڵەکەی بکات، و بەشداری زۆر بوارەکانی کرد، لەوانە ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک کارگێڕ و پەروەردەکات، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری لەناو ژناندا، بەو پێیەی بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەکەی ئەو دواتر لە کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیک  بەشداری کرد لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ئیسلام و شوێنی ژنان تێیدا.

 

دژی داب و نەریت بوو

ئاماژەی بەوەشکرد، قەمەر سود دژی داب و نەریتی بەسەرچوو بوو کە ڕۆڵی ژن تەمومژاوی دەکەن، ڕووبەڕووی کۆمەڵگەو ئەو تێڕوانینە هەڵانە بووەوە کە وەک ژنانی دیکە بەسەریدا هات تەنها لەبەر ئەوەی ژن بووە و لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، دوای ئازادکردنی شاری مەنبج لە داعش لە ساڵی ٢٠١٦  قەمەر لەناو ئەو ژنانەدا بوو کە درکیان بە بەها و ڕۆڵی خۆیان کرد و هەوڵیاندا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

 

سەبارەت بەو هەڕەشانەی لەسەر قەمەر هەبوون زەینەب دلشێر وتی: مامی قەمەر یەکێک بوو لە چەتەکانی داگیرکەری تورکیا، و ئەو هەڕەشەی لە قەمەر دەکرد کە کارەکەی جێبهێڵێت، بەڵام ئەو قەناعەتی بە ڕێگای ئازادی هەبوو بۆیە گرنگی بە هەڕەشەکانی مامی نەداو بەردەوام بوو.

 

وتیشی: دوای ئەوەی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا چوونە ناو شاری مەنبج، مامی قەمەر منداڵەکانی لێ وەرگرت و لەبەر چاوی ئەوان شەهیدی کرد، چونکە ملکەچی هەڕەشەکانی نەبوو، تەرمەکەی لە مەنبج بەخاک دەسپێردرێت، نەمانتوانی تەرمەکەی بهێنین، چونکە ڕووداوەکە دوای داگیرکردنی شارەکە ڕوویداوە.

 

زەینەب دلشێر لە کۆتاییدا وتی: بەڵێن بە هەڤاڵانمان دەدەین کە درێژە بە ڕێبازەکەیان بدەین.