دورینه‌وه‌ی ئازار له هه‌ڵه‌بجه نمایش كرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، شانۆیی دوورینەوەی ئازاد نمایشکرا.
هەڵەبجە
پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە باخچەی گشتی شاری هەڵەبجە، ڕێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان نمایشی شانۆگەریی دورینه‌وه‌ی ئازاریان کرد.
شانۆگەری دوورینەوەی ئازار باس لە خەم و ئازارەكانی ژنێكی كۆمەڵگەی كوردی دەكات، ئەو ئازارانەی ڕەنگە نەیبینین لەچوارچێوەی دیوارێكدا بێت، كاتێك ژنەكە داوای مافەكانی دەكات لە ڕێگەی دادگاوە، هەروەها باس لە دەسەڵاتی دادوەری و ئەو دادگایانە دەكات. پێویستە لە كۆمەڵگەدا بوونی هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و فشاری سەر ژنان.
سه‌رگوڵ حه‌سه‌ن، ئه‌كته‌ری شانۆکە، وتی: ئه‌مرۆ له چوارچێوه‌ی هەڵمەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئه‌م شانۆگه‌رییه‌مان هێناوه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌م کە له نووسین و ده‌رهێنانی كاروان عەبدوڵا سۆفی و ڕۆژه حه‌سه‌نه، وا بڕیاره سبه‌ینێش له شاری سلێمانی نمایش بكرێت.
سه‌رگوڵ حه‌سه‌ن باسیشی لەوەکرد، له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌توانن هه‌م كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگە چاره‌سه‌ر بكرێت هه‌م بتوانن توندوتیژییەکانی سەر ژنان نمایش بکەن.
شانۆگه‌ری دورینەوەی ئازار وا بڕیاره پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ له باخچه‌ی پیرانی هەڵەبجە دووه‌مین نمایش بکرێت و سبه‌ینێ له شاری سلێمانی بۆ جارێکی دیکە نمایش دەکرێتەوە.