نور پەکتاش: ڕۆژئاوا بە ڕەنجی ژنان دروستکراوە، دەبێت ئاگاداری بین

نور پەکتاش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ژنانی سۆسیالیستی SKM وتی: لە بەرامبەر شەڕەکانی داگیرکاریدا پێویستمان بە هێڵێکە کە داوا لە ژنان بکات بۆ ئازادی خەبات بکەن، ڕۆژئاوا بە ڕەنج و خوێنی ژنان بونیاد نراوە، دەبێت ئاگاداری بین.

ئاخین بەهار

 

ئیستەنبوڵ- تەحریر شام "هەتەشە" کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت و گرووپە چەتەکانی دیکە لە ٢٧ی تشرینی دووەم چوونە ناو شاری حەلەب، چەتەکان بەهۆی کشانەوەی سوپای سووریا، دەستیان بەسەر حەما، حومس و بەرەبەیانی ٨ی کانوونی یەکەم شامی پایتەختدا گرت.

 

چەتەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر مەنبج کە سەر بە باکووروڕۆژهەڵاتی سووریایە.

 

"ئەوان دەیانەوێت ژیانی دیموکراسی لەناوببەن"

نور پەکتاش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ژنانی سۆسیالیستی " SKM" سەنەم،  لەبارەی ڕووداوەکانی سووریاوە ئاماژەی بە ڕۆڵی تورکیا لە هێرشەکاندا کرد و وتی: تورکیا هەنگاوی ناوە بۆ فراوانکردنی ناوچەکە و جێبەجێکردنی پلانەکانی، بەم ئامانجە پشتیوانی چەتە جیهادییەکان، ئەوان لەگەڵیانن و لە ڕێگەی ئەو چەتانە، بۆ ئەوەی ببنە ئەکتەری سەرەکی لە سووریا، بۆ ئەوەی خۆیان لە ناوچەی وشکانیدا جێگیر بکەن، دەیانەوێت لە ناوەوە هێرش بکەن بۆ نەهێشتنی ڕۆژئاوا، ئەوان هەوڵی لەناوبردنی ژیانی شۆڕشگێڕی و گەلپارێزی و دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا دەدەن، بۆیە بوونی ڕۆژئاوا بۆ باکوور بە مەترسی دەبینێت.

 

"هەوڵ دەدەن لەبیربەرنەوە کە هەتەشە پاشماوەیەکی داعشە"

نور پەکتاش لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێکخراوەکانی وەک هەتەشەو قاعیدە و داعش دەستدرێژیکار و بکوژن، لە ساڵانی ڕابردوودا خەباتێکی بەرفراوان لە دژی ئەو چەتە جیهادییانە چ لە ناوچەکە و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەچووە. بۆیە هەوڵ دەدەن لەبیر ببەنەوە کە پاشماوەی داعشە، لە پاکەتێکی نوێدا لە جۆری هەتەشە پێچراوەتەوە، ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەم بابەتەدا گەورەیە، بە سوود وەرگرتن لە توڕەیی لە دژی ڕژێمی دیسپۆتی و بکوژی ئەسەد، هەوڵ دەدەن کە هەتەشە وەک "ئۆپۆزسیۆن" نیشان بدەن.

 

"شۆڕشی ڕۆژئاوا نموونەی دەرئەنجامی خەباتێکی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتووە"

نور پەکتاش باسی لەوەکرد کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بووەتە ئامانجی هێرشەکان و جەختی لە گرنگی شۆڕش بۆ گەلی دانیشتووی ناوچەکە و خەڵکی جیهان کردەوەو وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا نموونەیەکە کە خەباتی یەکگرتووی گەلان و دەرەنجامەکانی نیشان دەدات، شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆتە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی و مەترسی بۆ ئیمپریالیستەکان، لە سووریا کە هاوسەنگی بەرەو خراپی دەچێت، ڕەنگە لە هەر دۆخێکدا گەلبکرێتە ئامانج، ڕۆژئاوا هەبوونی خۆی دەپارێزێت، هەر بۆیە دەیانەوێت لەناوی بەرن.

 

تاوانی جەنگ دژی ژنان

نور پەکتاش باسی لەوە کرد، لە هێرشەکاندا تاوانی گەورە بەرامبەر بە ژنانی شەڕڤان ئەنجام دراوە و ڕەخنەی لە بێدەنگی بەرامبەر ئەو تاوانانە گرت و وتی: ئەمڕۆ ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا پاڵپشتی ئەم هێرشەی هەتەشە دەکات، ئەوان لە هاوبەشییەکی مێژووییدان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بۆ پشتیوانیکردنیان، ئەو کەسانەی کە ئەم تاوانە جەنگیانە ئەنجام دەدەن بە 'ئۆپۆزسیۆن ناسراون. هەروەها هەوڵی هێرشی سەر ژنان دەدەن، بۆ ئەوەی زیان بە شەرعیەتیان نەگەیەنن، ئەمانە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو ناکەنەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بێدەنگییە یان نازاندرێت کە هەتەشە ژنان دەکاتە ئامانج یان بەهۆی بەرژەوەندی تایبەتەوە چاوپۆشی لێدەکرێت.

 

گرنگی تێکۆشانی یەکگرتوو

نور پەکتاش باسی لەوە کرد کە شەڕی داگیرکاری لە سووریا تەنیا بە یەکڕیزیی گەل کۆتایی پێدێت و وتی: خەباتی ئێمە بۆ ئازادی ژنان لە هەمان کاتدا دژی ڕژێمە داگیرکەرەکانە، کاریگەرییەکی گەورەی هەیە بۆ بونیادنانی ڕیزەکانی کۆمەڵایەتی لە دژی ڕژێمە داگیرکەرەکان و دەتوانێت لە ناوەوە هێرش بکاتە سەر دەسەڵاتە داگیرکەرەکان، بەهۆی ئەوەوە ناوچەیەکی تایبەتە، نزیکترین نموونەی ئەمەمان لەو ڕاپەرینە جەماوەرییەدا بینی کە بۆ ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، تێکۆشانی ئازادی ژنان، لەدژی دەسەڵاتە داگیرکەرەکان، وەک دینامیت وایە، هێڵی ئازادی ژنانمان لە شەڕی ناوخۆی سووریا و دامەزراندنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بینیم بۆیە ئەرکە گرنگەکان دەکەوێتە ئەستۆی ڕێکخراوەکانی ژنان.

 

نور پەکتاش ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە دەستبەجێ ڕێکخراوەکانی ژنان دەست بە پشتیوانی یەکتر بکەن و وتی: لە بەرامبەر شەڕەکانی داگیرکاریدا پێویستمان بە هێڵێکە کە سەرنج بۆ شۆڕشی ژنان ڕابکێشێت، داوا لە جەماوەری ژنان بکەین دژی شەڕی داگیرکاری تێبکۆشن، ڕۆژئاوا بە ڕەنج و خوێنی ژنان بونیاد نراوە. هەر بۆیە پێویستە ژنان بە تایبەتی ئاگاداری ڕۆژئاوا بن، پێویستە لە دژی هێرشەکانی تورکیا، HTS-OSO تێبکۆشین، پێویستە خەبات زیاد بکەین، گرنگی تێکۆشانی یەکگرتوو بناسێنین.

 

"پێویستە تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی تورک-کورد لە بەرنامەی کاردا بێت"

نور پەکتاش لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لەم پرۆسەیەدا پێویستە خەباتی هاوبەشی ژنانی تورک و کورد بخرێتە بەرنامەی کار، ژی ئەو نەتەوەپەرستییەی کە لەگەڵ شەڕی داگیرکاریدا زیادی کردووە، ببنە بابەتی سەرەکی و بچنە ناو بەرنامەی کارەوە. لێرەوە داوا لە هەموو ژنان دەکەم شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن، بەو زانین و ڕۆحەی کە خوڵقێندراوە، لە دژی شەڕەکانی داگیرکاری هەنگاو بنێن.