هێرۆ عەتار لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا لە حزبەکەی دەرکرا
بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری ناوبراوی لە حزبەکەی دەرکرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢ی کانوونی یەکەم، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆمەڵی دادگەریی کە پیشتر بڕیاری دابوو بەشداری پەرلەمان نەکات، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "جەماوەری کوردستان، حیزب ولایەنە سیاسیەکان، ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویر بریاری بەشداری نەکردنمان دا لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان".
هەروەها وتیشی "لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردوەو بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی دادگەری.
دەرکردنی هێرۆ عەتار لەو حزبە لەکاتێکدایە کە ژنان لە هەرێمی کوردستان هەمیشە لەناو حزبەکاندا بۆ بەرژەوەندی بەکاردەهێندرێن و دەبێت لەژێر بڕیاری پیاوانی سەرکردەی حزبەکەدا بن، ئەگەرنا مافی مانەوەیان لەناو حزبدا پینادرێت.