هاوپەیمانی نادا هەڵمەتێکی واژۆکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی دەستپێدەکات

هاوپەیمانی نادا داواکارییەکی بۆ هەڵمەتێکی واژۆکردن کە ئاراستەی کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ژنان کرابوو بە ناونیشانی “نا بۆ سزای لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد” دەستیپێکرد، بە ئامانجی گەیاندنی هاواری ئەو ژنانەی کە هەڕەشەیان لەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوپەیمانی نادا بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی واژۆکردن کە سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری (وەک دەسەڵاتدارانی ئێران بانگەشەی بۆ دەکەن)، داواکارییەکی ئاراستەی بیروڕای گشتی کرد، بەو بڕوایەی کە ژیان مافێکە کە ناتواندرێت بسەندرێتەوە.

 

لە داواکارییەکەدا هاتووە: وریشە مورادی، چالاکوانی ژنان لە ١ی ئابی ٢٠٢٣  لەکاتی گەڕانەوەی بۆ شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە، بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ لە ناوەندی ئەم دامەزراوە ئەمنییە دەستبەسەر کرا، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ ئێڤین.

 

ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢٣، پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە لە شاری هەزاری پایتەختی تاران دەستبەسەر کرا، لە ١١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین کە بە دەستبەسەرکردنی هەواڵگری ناسراوە و لەوێ سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و دواتر سزای سێدارەی بۆ دەرکرا، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پەخشان عەزیزی لە بواری مافەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان کاری دەکرد، هاوکات بەشداری لە پرۆژەکانی پەیوەست بە پەنابەران و هاوکاریکردنی ئاوارەبووەکانی ڕۆژئاوادا دەکرد.

 

چالاکوان وریشە مورادی لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئامادەبوو، بەڵام دادوەر مافی خۆپاراسینی پێنەدا، زاکەی لەسەر بنەمای مادەی ٢٨٨ دامەزراوە، کە چەک هەڵگرتنە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەرچەندە لە یاساکەدا سزای تا ١٥ ساڵ زیندانیکردن دیاری کراوە، بەڵام دادوەر (قازی سەلواتی) ناسراو بە "دادوەری لەسێدارەدان" سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد، سەرەڕای داواکاری پارێزەرەکانی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، بەڵام مافی خۆپاراستن و بەرگرییان پێنەدرا، ئەمەش ترسی ئەوە دروست دەکات کە ڕەنگە لە ماوەیەکی کورتدا، سزای لەسێدارەدانەکە جێبەجێ بکرێت.

 

چالاکوان وریشە مورادی مانگرتنی ئاشکرای لە خواردنی ڕاگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوانان شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی دوای ٢٠ ڕۆژ لە مانگرتن، دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ چارەسەرێکیان بۆ دابین نەکرد، و ئەویش بێبەش بوو چاوپێکەوتنی خێزانەکەی.

 

ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی چالاکوان وریشە مورادی کراوە پەیوەندی بە بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیدا هەیە، کە تێیدا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و داوا لە کۆمەڵگە کردووە پشتیوانی و بەشداری لە ڕاپەڕینەکەدا بکەن.

 

ڕژێمە پاوانخوازەکان خەبات و داخوازییەکانی ژنان بۆ دیموکراسی وەک "تاوانی جەنگ" دەڕوانن، و توندترین سزا بەسەر بەشداربووانیاندا دەسەپێنن، لە ژێرزەمینەکانی زیندانەکاندا هاواری ستەملێکراوان و هاواری ڕاپەڕینەکانی سەر شەقامەکان نابیستن، چونکە تەنها هەوڵی سەپاندنی ملکەچبوون دەدەن بەسەر وڵاتێکدا کە تەنها خۆری ئازادیی تێدا دەدرەوشێتەوە.

 

بەم پێیە، بە ناوی هاوپەیمانی نادا. نیگەرانیی قووڵ دەردەبرین و  سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری (وەک دەسەڵاتدارانی ئێران ئیدیعای دەکەن)  ئیدانە دەکەین، هەروەها ئێمە پێمان وایە ژیان مافێکە کە ناتواندرێت بسەندرێتەوە یان ئاڵوگۆڕی پێناکرێت و بانگەواز لە هەموو ڕێکخراو و کۆمەڵە و لایەن و کەسایەتییە دیموکراسی و مافی مرۆڤەکانی ژنان دەکەین کە پێکەوە هاوکاری بکەن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی ناو پەرستگاکانی ڕژێمی مەلاکان، ئەمە باوەڕمانە کە گۆڕانکاری مسۆگەرە و دەنگمان دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات، بۆ ئەوەی هەموومان بتوانین خەبات بکەین بۆ بونیادنانی جیهانێکی مرۆڤدۆستانەتر و دادپەروەرتر.