"ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی پەدەکە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە"
بەشێک لە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، نووسەر، ڕۆشنبیر و کەسایەتی باشووری کوردستان دژی دەرکردنی ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر و ئاڕاستەکردنیان بۆ شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەشێک لە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، نووسەر، ڕۆشنبیر و کەسایەتی باشووری کوردستان دژی دەرکردنی ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر و ئاڕاستەکردنیان بۆ شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، "ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی ( پارتی ) لەلایەکەوە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە، لەلایەکی تریشەوە هێندەی تر دابڕانی شارەکانە لە یەکدی و پێشاندانی سلێمانییە وەک ناوەندی چالاکی پارتی کرێکاران و هێندەی تر گەمارۆدانی و فشارخستنەسەریەتی".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
بۆ: نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕۆژی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ دانانی قەیوم لە شاری ماردین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ئاسایشی گشتی هەولێر بانگی نوێنەرانی هەدەپە(دەم پارتی ) و دەستەی بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر دەکەن کە چوار کەسن.
دوای ئەوەی زانیارییان لێوەردەگرن و ماوەی دوو کاتژمێر لەناو ئاسایش گلیان دەدەنەوە و وێنەیان دەگرن، پاشان دوویان بە تاکسی و لە ژێر چاودێری هێزێکی ئەمنییەوە بەرەو سماقوڵی و، ئەو دووەی دیشیان بەرەو دێگەڵە دەگوێزنەوە و لە هەولێر دەریاندەکەن هۆشداریان پێدەدەن کە بۆیان نییە بۆ هەولێر بگەڕێنەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەم حزبە لە تورکیا حزبێکی رێگا پێدراوە و ئۆفیسی هەیە و چالاکی دەکات، ئۆفیسەکەی هەرێمیشیان نوێنەرایەتی فەرمی پارتێکی یاسایین ، ئەندامەکانیشیان لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووکاندان و پەنابەری سیاسین و هیچ تاوان و هەڵەیەکیان نەکردوە.
ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی ( پارتی ) لەلایەکەوە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە، لەلایەکی تریشەوە هێندەی تر دابڕانی شارەکانە لە یەکدی و پێشاندانی سلێمانییە وەک ناوەندی چالاکی پارتی کرێکاران و هێندەی تر گەمارۆدانی و فشارخستنەسەری، چونکە لە میدیای تورکیادا هەواڵەکە بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانەوە هەیە، بۆیە نووسینگەکەیان داخراوە و بۆ سلێمانی دەرکراون، لە کاتێکدا ئەوان هەموویان کەسانی مەدەنیین و ساڵانێکە کار و خەباتی مرۆیی و سیاسی و مەدەنی ئەنجام دەدەن.
ئەم ڕێوشوێنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا باسی یەک هەرێم و یەک حکومەتی دەکرد، بەڵام ئەم ڕەفتارانە پێچەوانەی ئەو لێدوانەیە و سەلماندنی دوو ئیدارەیی و تۆخکردنەوەی سنوری دێگەڵەیە، جگە لەوەش بۆ دەبێت، کوردستان لانەی دەزگای فەرمی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتانی دراوسێ و بنکەو بارەگا ئاشکراو نهێنییەکانیان بێت، بەڵام جێگای تێکۆشەرانی مەدەنی پارچەکانی تری تێدا نەبێتەوه کە یاساو دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم ئەو مافەی پێداون.
ئێمە لە کاتێکدا بەتوندی دژی ئەم جۆرە ڕەفتارە و هاوشێوەکانیان دەوەستینەوە لەهەر شوێنێکی هەرێم بێت، هاوکات ئەرکی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی ڕێگەی چالاکی سیاسی ئازادیخوازانی باکور و رۆژهەلآت و رۆژئاوا بدرێت و ژیان و سەلامەتییان پارێزراو بێت و پیلانیان لەدژنەگێڕدرێت.
ناوەکان:
١-عەباس قادر عەبدوڵا، مافناس، کۆیە
٢- بارزان شەلال، مامۆستا، کۆیە
٣- فەرەیدون مامەند نەسرەدین، مامۆستا، کۆیە
٤- فەرمان مەحمود مراد، شانۆکار، کۆیە
٥- بڕوا ڕەسول ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ، کۆیە
٦- بەرهەم لەتیف، رۆژنامەنوس
٧- نێچیر لەتیف، رۆژنامەنوس
٨- شادیار شۆڕش، ڕۆژنامەنوس
٩- زانا مستەفا، ڕۆژنامەنوس
١٠- ئاراس ئیبراهیم، ڕۆژنامەنوس
١١- بڕوا عبدولڕەحمان، ڕۆژنامەنوس
١٢- دارۆ ئامانج حەمەڕەش، چالاکوان
١٣- بەهرە عومەر، ڕۆژنامەنووس
١٤- ڕامیار ابوبەکر، ڕۆژنامەنوس
١٥- میران عەبدوڵا، رۆژنامەنوس
١٦- هەوار محەمەد، چالاکوان
١٧- فوئاد زیندانی، چالاکوان
١٨- شۆرش خدر تۆفیق، چالاکوان
١٩- د. حەکیم عبدالكريم عبدالرحيم، چالاکوان
٢٠- خالید قادر محمد، چالاکوان
٢١- نذیر میکائیل، چالاکوان
٢٢- پەروا عەلی حەمە، پەرلەمانتاری پێشوو
٢٣- نزار محەمەد، چالاکوان
٢٤- سازگار عەبدوڵا، چالاکوان
٢٥- لەتیف فاتیح فەرەج، نوسەر
٢٦- کنێر عەبدوڵا، نوسەر
٢٧- زریان محمد سعید، چالاکوان
٢٨- لەيلا قاسم حسن، چالاکوان
٢٩- سەروەر قەرەداغی، پارێزەری ژینگە
٣٠- قاسم مەرزانی، چالاکوان
٣١- شكروڵا حمدئەمین، چالاکوان
٣٢- شاڵاو مەحمود ساڵح، چالاکوان
٣٣- چرۆ شوانی، پارێزەر
٣٤- حسن مارف، چالاکی ناوەندی تەندروستی
٣٥- ئارام هادی، ڕۆژنامەنوس
٣٦- شار حمەئەمین، چالاکوان
٣٧- بکر شێخ سلام، ماف پەروەر
٣٨- نەوزاد ساڵح، ڕۆژنامەنوس
٣٩- بەختیار مستەفا، رۆژنامەنوس
٤٠- سمکۆ سابیر، نووسەر
٤١- سوارە محمود حسن، ڕۆژنامەنوس
٤٢- نەورۆز فازیل محمد، چالاکوانی سیاسی
٤٣- روناک مجید فتاح، چالاکوان
٤٤- هەرێم مەحمود سەمەن، چالاکوان
٤٥- ڕەوشەن قاسم، ڕۆژنامەنوس
٤٦- رێبین شەمامی، پارێزەر
٤٧- کاوە مورشید، چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین
٤٨- ئارام هادی، ڕۆژنامەنوس
٤٩- شار حمەئەمین، چالاکوان
٥٠- بکر شێخ سلام، ماف پەروەر
٥١- نەوزاد ساڵح، ڕۆژنامەنوس
٥٢- بەختیار مستەفا رۆژنامەنوس، سلێمانی
٥٣- نامۆ مەجید، چالاکوان و نوسەر
٥٤- عەبدولرەحمان فارس(ئەبو کاروان)، پەرلەمانتاری پێشوو
٥٥- د. ڕازاو محەمەد فەرەج، پەرلەمانتاری پێشوو
٥٦- گەشە دارا حەفید، پەرلەمانتاری پێشوو
٥٧- کارزان فازل، چالاکوان
٥٨- هیوا سەید سەلیم، نوسەر
٥٩- دەشتی بەرزەواری، چالاکوان
٦٠- فەرمان ڕەشاد، ڕۆژنامەنووس
٦١- ڕێباز فاروق، چالاکوانی مەدەنی
٦٢- هەرێم عەباس یاسین، چالاکوان
٦٣- کاوە نادر قادر، نووسەر
٦٤- ئیدریس سەدیق حەمەدئەمین، چالاکوان
٦٥- عەلی مەحمود، چالاکوان
٦٦- عباس نادر، چالاکوان
٦٧- فاتح مستەفا، چالاکوان
٦٨- بایزید کەریم، چالاکوان
٦٩- زیتۆ ئیسماعیل چالاکوان
٧٠- رەسول عەلی، چالاکوان
٧١- کاوە محەمەد، نوسەر، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٢- مەحمود رەزا، نوسەر، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٣- نیاز عەزیز، توێژەر، نوسەر
٧٤- پەیمان عێزەدین، پارێزەر
٧٥- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٦- ئازاد چالاک، رۆژنامەنووس، پەرلەمانتاری پێشوو
٧٧- ئومێد محەمەد ساڵح، رۆژنامەنوس و شارەزایی دادوەری
٧٨- رەفیق غەفور، چالاکوان
٧٩- د. کامل عومەر، مامۆستای زانکۆ
٨٠- ئارام جەمال، چالاکی مەدەنی
٨١- سەلاح رەشید، نوسەر
٨٢- کاوان فەرەج، نوسەر
٨٣- سان ساراڤان، میدیاکار
٨٤- یاسین عومەر ئیبراهیم، نوسەر
٨٥- ئاسۆس ئەحمەد هەردی، رۆژنامەنووس
٨٦- عەلی کەریمی- نوسەر
٨٧- زاهیر عەبەرەش، نوسەرو شانۆکار
٨٨- ئیبراهیم مەجید فەرەج، مامۆستای زانکۆ
٨٩- د. شێرکۆ حەمە ئەمین، مامۆستای زانکۆ
٩٠- د. سەهل، دەزگای ستاندەر
٩١- هاشم مستەفا، چالاکوان
٩٢- هێمن سێکانی، چالاکوانی سیاسی
٩٣- هەنگاو هاشم، چالاکوانی سیاسی
٩٤- د. محەمەد یانی، نوسەرو پەرلەمانتاری پێشوو
٩٥- د. محەمەد گەردی، چالاکوانی سیاسی
٩٦- پەروین عەزیز، چالاکوان
٩٧- ئارا شوکر لەتیف، چالاکوان
٩٨- عەلی زەنگەنە، چالاکوانی سیاسی
٩٩ – ئیحسانی مەلا فواد، رۆژنامەنوس
١٠٠- پەروین شوکر لەتیف، چالاکوان
١٠١- تاریق فاتیح، سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی
١٠٢- سەفوەت رەشید، پارێزەر
١٠٣- کامەران خدر، ستاندەر
١٠٤- ئەحمد خالد، چالاکوان
١٠٥- شوان محەمەد، رۆژنامەنوس
١٠٦-باران گەرمیانی، ڕۆژنامەنووس
١٠٧- عەبدولکەریم عەلی نەجم، نوسەر