گۆڕینی زانکۆکان بۆ سەربازگە
یەکێک لە خوێندکارانی شاری سنە دەڵێت: بێدەنگی و سەرکوت لە دەستکەوتە نوێیەکانی زانکۆی کوردستانە و ئەم دۆخە وایکردووە خوێندکاران بێزار بن.
ئەمیرە محەمەدی
سنە - لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، زۆرێک لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان سەرزەنشت کران، دەرکران و تەنانەت هاتنە لەبیرکردن و ئەم لەبیرکردنە نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەریان.
زانکۆی کوردستان یەکێک بوو لەو زانکۆیانەی کە بۆ چەند ڕۆژ و چەند مانگێک لەسەر یەک ناڕەزایی بەرفراوانی لە شاری سنە دەستپێکرد و نەک تەنها خوێندکاران، بەڵکو پرۆفیسۆرەکانیش لە زانکۆ قەدەغە کران یان ئەوانیش وەک ناڕەزایەتییەک دەستیان لەکارکێشایەوە بەڵام تەسلیمی خواستەکانی ڕژێمی ئێران نەبوون. دوای دوو ساڵ هێشتا زۆرێک لە خوێندکاران بێبەشن لە خوێندن و ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، ئەو پرۆفیسۆرانەی لە تەنیشت خوێندکارەکانەوە وەستابوون باجێکی قورسیان دا، لەوانە بێهروز چەمانئارا کە بە هۆی خنکاندنی زۆری بارودۆخەکە، مەجبوور بوو لەکار بکێشێتەوە و تەنانەت ئێرانیشی بەجێهێشت، هەروەها پرۆفیسۆرەکانی دیکە کە لە تەنیشت خوێندکارەکانەوە مانەوە و باجێکی قورسیان دا.
س.م، یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان کە خۆیشی سزا بە سەریدا سەپێندراوە و ساڵ کۆتایی خوێندنیەتی دەڵێت:" زانکۆی کوردستان یەکێک بوو لەو زانکۆیانە کە هەر لە یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بەشداری ناڕەزایەتییەکانی کرد و زۆرێک لە مامۆستاکان لەگەڵ خوێندکاراندا بوون".
س.م دەڵێت: زۆرێک لە خوێندکاران دەرکراون و هەراسان کران و تا ئێستا ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو زانکۆ. سەرۆکی زانکۆ گۆڕدرا و حامد قادرزادە هاتە سەر کار و زانکۆ بوو بە سەربازگە و خوێندکاران هیچ ئازادییەکی کردەیییان نییە، دوای دوو ساڵ توندوتیژەکان زیاتر و زیاتر دەبن و ڕۆژانە یاسای نوێ بۆ زانکۆکە زیاد دەکرێت، بۆ نموونە هێنانی دەزگای ئەمنی لەبری دەزگای ئاسۆ بۆ زانکۆ، بۆ ئەوەی خوێندکاران لەگەڵیان هاتوو چوو بکەن. لەو ڕۆژانەدا یەکێک لە خوێندکارەکان لەگەڵ هەمان دەزگا هاووە بۆ بەشی ناوخۆیی و دوای ئەوە هەمان خوێندکار بە هۆکارێکی نادیار دەستگیر دەکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
دانانی لیژنەیەکی دیسپلین لە زانکۆدا ڕێکارێکی ترە کە سەرۆکی زانکۆ گرتویەتیەبەر و زانکۆی لە دۆخی پێشووی گۆڕیوە و کۆنترۆڵێکی بەهێزی بەسەر جلوبەرگی خوێندکاراندا هەیە و ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی ئەو خوێندکارانە دەکات کە جلوبەرگیان بەپێی خواستی لیژنەی دیسپلین نییە، هەروەها بە دانانی دەروازەی چوونە ژوورەوە و دەرچوون بۆ ناسینەوەی ڕووخساری خوێندکار، ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هەر کەسێک دەکەن جگە لە خوێندکار.
دەشڵێت: لەم دواییانەدا هەزاران مەرج دانراوە بۆ ئەوەی خوێندکارە دەرکراوەکان بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ، بەڵام مەرجەکان ئەوەندە قورسن کە خوێندکار ناتوانێت دەربچێت، یان زۆرێک لە خوێندکاران ڕازی نین مل بە هیچ کامیان بدەن، تەنانەت بەشێک لە خوێندکار و پرۆفیسۆرەکان دەستیان لەکار کێشایەوە.
زانکۆ پێویستە دان بە داخوازییەکانی خوێندکاردا بنێت و شوێنێکی تەواو ئەکادیمی بێت، بەڵام لە ئێران هەمیشە هێرشی خوێندکار کراوە و ئەوانیش بۆ بەڕێوەبردن شوێنەکان، ئەو کەسانە بەکاردەهێنن کە هاوکاری ڕژێم دەکەن، ئەگینا بەبێ گوێدانە ئەزموون و زانستەکەی دوور دەخرێتەوە و ئەمەش جارێکی دیکە نیشان دەدات کە لێرەدا هیچ شتێک لە شوێنی خۆیدا نییە.