کۆنگرەی ستار: پێویستە حکومەتی تورکیا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت

ئەنجومەنی کۆنگرە ستار لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی داو داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرد لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکەن کە تاوانەکانی جەنگ دژی ناوچەکە ئەنجام دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی نووسراوی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، بەردەوامبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، پێداگریی دەوڵەتی تورکیا لەسەر "سیاسەتی جینۆساید" دژی پێکهاتە ناوچەییەکان ڕوون دەکاتەوە، باس لەوە کرا کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەو هێرشانە دەستکەوتی سیاسی بەدەست بهێنێت و ململانێ ناوخۆییەکانی خۆی بهێنێتە دەرەوە.

 

هەروەها کۆنگرەی ستار هێرشەکانی بۆ سەر دانیشتووان و منداڵان و بنکه ته ندروستییەکان و بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە شەرمەزار کرد.

 

لە بەرامبەر هێرشەکان داوای فراوانکردنی تێکۆشان

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ململانێی مرۆڤایەتی گەورەتر دەکەن و "تیرۆر" زیندوو دەکەنەوە و دژی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و ئیرادەی گەل و ژنانە.

 

 لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کۆنگرەی ستار بەڵێنیدا خەبات لە دژی هێرشەکان زیاد بکات، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان و ڕێکخراوەکان، هەروەها داوای لە ژنان کرد لە بەرامبەر هێرشەکاندا یەکبگرن, پەرلەمان داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرد، لێپرسینەوە لە حکومەتی تورکیا بکەن بەرامبەر "تاوانەکانی جەنگ" دژ بە ناوچەکە.