"چارەسەری قووڵبوونەوەی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیەکی دیموکراتیکە"
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانەکان، گەل لەگەڵ پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات، ئامانجیان بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی، سیاسی، دیموکراتی و ئیکۆلۆژییە.
سڵاڤا ئیبراهیم
مەنبج- بیرۆکەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردەوە بەرەوپێش دەچوو، چارەسەرێکی بەدیل بۆ ئەو قەیرانانەی خستەڕوو کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت خەڵک لە مێژوو و ئازادییان دوور بخاتەوە و سروشت لە ناو ببات. ئەو شەڕ و وێرانکاریانەی کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا دروستی کردووە، بە مانا گەردوونییەکەی چەندین مەترسی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ئەوانەی زۆرترین کاریگەری ئەم سیاسەتەیان لەسەر بووە و بە هۆکاری جیاواز کراونەتە ئامانج، ژن و منداڵ بوون.
ژنانی مەنبج باسیان لەوە کرد کە چۆن نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەر لە دژی شەڕەکانی سەرمایەداری بنیات دەنێت.
"سەروەت و سامانی کولتووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕەکاندا بەکاردێت"
کیندا جەمیل، ئەندامی کۆمیسیۆنی چاودێری پەروەردەی قوتابخانەکان، کە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەک لانکەی شارستانیەتەکان پێناسە کرد، سیاسەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرامبەر بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگاند، بووەتە ناوەندی ململانێی مەزهەبی و نەتەوەییەکان. کیندا جەمیل ئاماژەی بەوەدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە هەمەجۆریی و دەوڵەمەندی کولتوورییەوە دیارە، مرۆڤەکان پێکەوە دەژین و ئەم فرەچەشنییە بەکارهێنراوە و جوگرافیا بووەتە ناوەندی ململانێکان، وتی: "قبوڵنەکردنی کێشەی کورد لە ناوچەکە، دەستپێشخەری نەکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، ململانێی نێوان سوننە و شیعە پوختەیە بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، جیاوازیی ئەم ناوچە بەکاردێت. سووریا بووە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بووە ناوەندی خەبات و ململانێی نێوان هەموو هێزە سەرمایەدارەکان و ناوەندی حیساباتی نێوان ئەو هێزە نێودەوڵەتیانەی کە قەیرانەکە قووڵتر دەکەنەوە.
"ژیانێک کە پێکەوە بنیات نراوە"
کیندا جەمیل سەرنجی بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕێکخستنی گەل ڕاکێشا و وتی: خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرەوپێش برد، پرەنسیپەکانیان گرتەبەر و خۆیان ڕێکخست، شۆڕشێکی کۆمەڵایەتییان کرد و چارەسەری بەدیلیان بۆ هەموو کێشەکانیان پەرەپێدا، بە پێچەوانەی دەسەڵاتی جیاکەرەوەی سەرمایەداری، ڕێوەبەری و ژیان لە ڕێگەی جیاوازی ئایینی و کولتوورییەوە دامەزرا. ئەم دۆخە لەلایەن هەموو کۆمەڵگەکانەوە قبوڵکرا". کیندا جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی پڕۆژەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە پشت بە هیچ دەسەڵاتێک نابەستێت و مافی خۆبەڕێوەبەری بە خەڵک دەدرێت.
کیندا جەمیل گرنگییەکی تایبەتی بە سیستەمی هاوبەشی سەرکردایەتی دا و ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ئەم سیستەمەدا ژنان ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگایان پێدەدرێت، کیندا جەمیل جەختی لەوە کردەوە کە لە سەردەمێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان شاهیدی ململانێ و شەڕەکانن، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بە ڕێنماییە ڕوون و هەنگاوە کۆنکرێتییەکانیەوە، توانای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی لە هەموو شوێنێکدا هەیە.
دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ژینگە
مۆنا ئەلخەلەف بەرگریکاری مافی مرۆڤ سەرنجی بۆ کاریگەرییەکانی شەڕ و داگیرکاری و ململانێکان لەسەر ئیکۆلۆژی ڕاکێشا و وتی، "لە سەرەتای گەردووندا پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت تەواوکەری یەکتر بووە، تەنانەت لە ئاستی ڕاویشدا بۆ خواردن ڕاوی دەکرد، کە لە برسێتیەکەی تێر بوو و خۆی وەک بەشێک لە سروشت دەبینی. مۆنا ئەلخەلەف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت گۆڕاوە و تێکچووە، مرۆڤ خۆی وەک دەسەڵاتێکی باڵاتر لە سروشت پێناسە دەکات و دەڵێت ئەمە بە مانای نەبوونی سروشت دێت، مۆنا ئەلخەلەف وتی "ئەمڕۆ دەبینین بۆ خۆشی باڵندە ڕاو دەکەن، نەک برسێتی تێر بکات، پێویستە بزانرێت کە ئەم بەکارهێنانە نادادپەروەرانەی سروشت دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی ژینگەیی. لە سروشتدا دوو هۆکاری کارەسات هەیە؛ یەکێکیان سروشت، ئەوی تریان مرۆڤە. وڵاتانی سەرمایەداری هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی گەورەترین قازانج بەدەست بهێنن، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕەکاندا، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و نەخۆشییە چارەسەرنەکراوەکان، پاشماوەی بەرهەمهێنانی کارگەکان و ئەوانی دیکە کارەسات لەگەڵ خۆیان دەهێنن". مۆنا ئەلخەلەف ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی سروشت دەکاتە ئامانج و ڕایگەیاند کە سامانە سروشتییەکان بۆ ملکەچکردنی خەڵک ژەهراوی دەکرێن.
سیاسەتێک لەسەر بنەمای بەها ئەخلاقی و سیاسییەکان
زاهیدە ئیسحاق، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ڕاهێنان و لێهاتوویی بەڕێوەبردن، سیاسەتی بە هونەری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە پێناسە کرد و وتی: ئەمڕۆ سەرمایەداری بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ لەگەڵ فۆرمە جۆراوجۆرەکانی وەک ئابوری، مەزهەبی، نەتەوەیی و ئایدیۆلۆژی وەکو ئەکتۆپوسێک مرۆڤەکان ملکەچ دەکات. وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی کەلتوور و میرات و ئایین و سامانی سروشتی خۆیانن، وڵاتانی سەرمایەداری هەموو سیاسەت و شەڕە تایبەت و مەدەنییەکان لەسەر خاکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و دروست دەکەن. ئەو شەڕانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، وەک خاڵی کوڵان و ململانێیەکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وایە. بۆ ئەوەی ئەم گەلانە لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕزگار بکەین، جگە لە مۆدێرنیزمی دیموکراسی کە گەلان بگەڕێنێتەوە بۆ ڕاستی و مێژووی خۆیان، کاتێک سەرمایەداری ئەم مێژووە دەشێوێنێت و بە ئارەزووی خۆی دەینووسێت، هیچ چارەسەرێک نییە".
زاهیدە ئیسحاق باسی لەوەشکرد، لەگەڵ سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا، سیاسەت لە ئامرازێکەوە بۆ حوکمڕانی بەسەر کۆمەڵگەدا ڕۆشتووە و لەسەر بنەمای بەها ئەخلاقی و سیاسییەکانی کۆمەڵگە خزمەت بە هەموو قەوارەکان دەکات. زاهیدە ئیسحاق باسی لەوەشکرد، کە تەنانەت بە هەموو قازانجەکانیشەوە، نەتەوەی دێموکرات ئەو سیستەمەیە کە دەبێتە نموونەی ژیانی ئازاد و یەکسان بۆ هەموو جیهان.