لە جەزائیر بۆ هاودەنگی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی نارەزایەتی ڕێکخرا
ڕۆژنامەنووسانی جەزائیر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی ڕۆژنامەوانی، دژی ئەو هێرشانەی کە ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینیان کردە ئامانج، ناڕەزایەتییەکی هاودەنگییان ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢٢ی تشرینی یەکەم، ڕێکخراوی نەتەوەیی ڕۆژنامەنووسانی جەزائیر، وەک هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین بە گشتی و ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی، لە ماڵی چاپەمەنی تاهر دجاوت لە جەزائیر، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم ناڕەزایەتییە کە لەلایەن ڕێکخراوی نیشتمانی ڕۆژنامەنووسانی جەزائیرەوە سەرپەرشتی دەکرا، بەهۆی بەردەوامی جینۆساید دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە هات و ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان لە ڕاگەیاندنی گشتی و تایبەتدا بەشدارییان تێدا کرد.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بە پراکتیزە بەربەرییەکانیان لە دژی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی، لە هەوڵێکی بێهیوادا دەگەڕێن بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان، تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان و پەردەپۆشکردنی تۆمەتەکانی لە بەرەی جیهان.
ئەو ڕێکخراوە داوای لە ڕۆژنامەنووسانی جەزائیر کردووە کە هەڵوێستێکی پتەو بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بگرنەبەر و ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی تاوانە بەردەوامەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران بەهۆی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی دژی گەلی فەلەستین بسەپێنن.