هەڵەبجە، ژنان دەنگدان بە مافی خۆیان دەزانن و ڕوو لە سندوقەکان دەکەن
دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لە بەیانی بە ڕووی دەنگدەراندا کرایەوە و ژنانی هەڵەبجە باس لەوە دەکەن، دەنگدان مافی خۆیانە و بە هیوای باشتربوونی دۆخی هاوڵاتیان دەنگ دەدەن.
هەڵەبجە
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێکرد، ژنانی هەڵەبجە ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد و بەربژێران هەڵدەبژێرن.
له سنوری پارێزگای هەڵەبجە ٥٩ ههزار و ٣٠٠ كهس مافی دهنگدانی ههیه، ٣٨ ههزار و ٤٧٥ كهس له سنوری ناوهندی پارێزگای ههڵهبجهنم ٣ هەزار و ٨٩٧ کەس لە شارەدێی بیارە، ٦ هەزار و ٩٠٨ کەس لە سیروان و لە شارۆچکەی خورماڵیش، ١٠ هەزار و ٨٣٥ كهس مافی دەنگدانی هەیە.
لە بازنەی هەڵەبجە ٢٥ ویستگهی دهنگدان دیاری کراوە و ژنان و هاوڵاتیان ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن.
سەبیحە مەحمود، ژنێکی بە تەمەنە و باس لەوە دەکات، هەموو ساڵیک بەشداری دەنگدان دەکات و بە و هیوایەیە بتوانن دەسەڵات بگۆڕن، دەشڵێت: کچم هەیە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگایە و دانەمەزراوە، بووکەکەم لە دەربەندیخانە و دەرچووە و دانەمەزراوە، بەو هیوایەی دۆخیان باشتر بێت دەنگ دەدەم.
جگە لە بە تەمەنەکان ژنانی گەنج بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچن، گوڵستان مەحمود ژنێکی گەنجە و بە جلی کوردییەوە بەشداری هەڵبژاردنی کردووە، دەڵێت: هیواخوازم هەموو گەنجان و خوێندکاران بێن و دەنگ بدەن، چونکە دەنگدان مافی خۆمانە و هیواخوازین بە دەنگدان مافی خۆمان بەدەستبهێنن.
لە کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و هاوڵاتیان دەچنە سندوقی دەنگدان، لە پارێزگای هەڵەبجە بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان تاكو ئێستا ٪٢١ی دهنگدهران دهنگیان داوه.