دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری ژنان ڕەشکرایەوە

 لە زانکۆی ODTU لە ئەنقەرە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری ژنان ڕەش کرایەوە، ئەو خوێندکارانەی کە دروشمەکەیان نووسیەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، دەبێتە یەکێک لە دروشمە گرنگەکانی تێکۆشانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لەسەر دیواری ژنان نووسرابوو، بۆ یادی ئەو ژنانەی لە " ODTU" کوژراون، ڕەشکرایەوە، خوێندکارەکان دروشمەکەیان نووسیەوە و وتیان: ئەم دروشمەی پاراستنی ژن، ژیان،ئازادی هەرچەندە هەوڵی شاردنەوەی بدەن، دەبێتە یەکێک لە دروشمە گرنگەکانی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنان لە هەموو جیهاندا.

 

لە ڕاگەیەندراوی خوێندکاراندا کە دوێنێ ١٦ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە هاتووە: شەوی ڕابردوو دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لەسەر ئەم دیوارە لەلایەن زۆر کەسەوە کێشرا، ئێمە داواکاری ژنان بۆ ئاشتی بەرز دەکەینەوە و تێکۆشانی نێودەوڵەتی ژنان بەڕێوەدەبەین، لەوەتەی هاتووینەتە سەر ئەم دیوارە، ژنێکی تر کوژراوە، ئەمڕۆش ڕۆژین کوژراوە، ئەم دروشمە کە ژن، ژیان، ئازادی دەپارێزێت، هەرچەندە هەوڵی شاردنەوەی دەدەن، بەڵام یەکێک دەبێت لە دروشمە گرنگەکان بۆ بەرزکردنەوەی خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.