٤٠٠ هەزار فەڵەستینی لە باکووری غەززە گیریان خواردووە

 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٤٠٠ هەزار فەڵەستینی لە باکووری غەززە گیریان خواردووە و ئیسرائیل هێرشەکانی زیاتر کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینUNRWA" " ڕایگەیاند، ٤٠٠ هەزار فەڵەستینی لە بەشی باکووری کەرتی غەززە گیریان خواردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە دوایین فەرمانی چۆڵکردن خەڵک ناچار دەکەن جارێکی دیکە کۆچ بکەنەوەو شوێنێکی پاریزراو نییە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، خەڵکی ناوچەکە کۆچکردن قبوڵ ناکەن، لەبەر ئەوەی لە غەززە هیچ شوێنێک نییە، پێویستییە سەرەتاییەکان خەریکە نامێنن، خواردنی تێدا نییە و بەو هۆیەوە جارێکی دیکە برسێتی زیادی کردووە.