"کۆلۆنیالیزمی نوێ هۆکاری باڵادەستی هێزە سەربازییەکان و پشتگوێخستنی ڕێبازی کولتوورییە"

 سەرۆکی پێشووی ئیندۆنیزیا نیگەرانی خۆی دەربڕی کە جیهان بەدەست جۆرە جیاوازەکانی کۆلۆنیالیزمی نوێوە دەناڵێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

میگاواتی سوگارنۆ پوتری، سەرۆکی پێشووی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، جیهان بووەتە فرە جەمسەری و تا ئێستاش بە شەڕی جیۆپۆلەتیکی تایبەتمەندە.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی  RIA Novosti، میگاواتی سوگارنۆ پوتری، سەرۆکی پێشووی ئیندۆنیزیا وتی: بە سەیرکردنی بارودۆخی ئێستای جیهان، هێشتا بەهۆی باڵادەستی دەسەڵاتی سەربازی و پشتگوێخستنی ڕێبازی کولتووری ڕووبەڕووی فۆڕمی جۆراوجۆری کۆلۆنیالیزمی نوێ و شەڕی جیۆپۆلەتیکی بووەتەوە .

 

یەکەم ژن کە پۆستی سەرۆکی ئیندۆنیزیای وەرگرتووە ڕوونی کردەوە، جیهان فرە جەمسەرییە، بەڵام هێشتا بە شەڕی جیۆپۆلەتیک لە ڕێگەی ململانێ لەسەر سامانە سروشتییەکان و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان تایبەتمەندە، هەروەها شەڕ بۆ باڵادەستی ئابووری، دارایی، تەکنەلۆژی و سەربازی، هەروەها شەڕی بازرگانیش دەکرێت.

 

شایانی باسە، مێگاواتی سۆگارنۆ پوتری تەمەن ٨٥ ساڵ، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٤ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی وەرگرتووە و دوای عەبدولڕەحمان واحید، کچی ئەحمەد سۆکارنۆ، یەکەمین سەرۆکی ئیندۆنیزیایە، هەروەها ناوبانگێکی زۆری لەناو هەژاراندا هەیە.