پارێزەر سوزان ئاکیپا: دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری قورس بێت
بەهۆی گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە، پارێزەر سۆزان ئاکیپا لایەنە یاساییەکانی هەڵسەنگاند و وتی: گۆشەگیریی توند و ڕەهای بەڕێز ئۆجالان دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبێت.
دیرەن ئەنگیزەک – مەدینە مامەدئۆغڵو
ناوەندی هەواڵ- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی ڕاگیراوە، ماوەی ٤٣ مانگە لەژێر گۆشەگیری توندایەو هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەدەست نەگەیشتووە، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ١٧ی ئەیلوول کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێشێلکارییەک لە زیندانی ئیمرالی هەیە، بەڵام ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی ساڵێک چاودێری دەکات و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بڕیاری کاتی دەدات.
لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادییەوە، پارێزەر سۆزان ئاکیپا سەبارەت بە ساڵڕۆژی پلانگێڕی نێودەوڵەتی، گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بڕیاری کۆمیتەی وەزیران، مافی هیوا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
سوزان ئاکیپا ڕایگەیاند، سزای قورس لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێدەکرێت و وتی: وەک دەزاندرێت بەڕێز ئۆجالان سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێندراوە، دۆسیەی بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٤ لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرایەوە، چونکە سزاکە ئەشکەنجە بۆ هەتا هەتایە، لە بڕیاری سەرپێچییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سزای زیندانیکردن دژی قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان، بڕیار بوو لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمیتەی وەزیران سەرپەرشتی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بکات، دەبینین کە دۆسیەکە چووەتە ناو پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوە، ئەم چالاکییەی کۆمیتەی وەزیران بۆ ئێمە گرنگە.
سوزان ئاکیپا وتیشی: لە تورکیا سزای قورسی زیندانی بەو مانایەیە کە کەسێک تا کۆتایی تەمەنی لە زینداندا دەمێنێتەوە، بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەوە جێگیر بووە کە ئەم بڕیارە هیچ ئومێدێک بە ئازادکردنی نادات ، جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان، پێویستە دەوڵەتی تورکیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی خۆی مامەڵە بکات کە مافی هیوا لەخۆدەگرێت، پێویستە بەشێوەیەک هەموار بکرێتەوە کە مافەکان بدا.
٦ جار داواکاری پێشکەش بە کۆمیتەی وەزاری ئەنجومەن کراوە
سوزان ئاکیپا ڕایگەیاند، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١دا دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خستووەتە بەرنامەی کاری خۆیەوە و وتی: لەم پرۆسەیەدا بارۆی یاسای سەدە، پارێزەران لە بارۆ، ماف و ڕێکخراوە یاساییە جۆراوجۆرەکان ئەوانەی لە تورکیا بەردەوامن لە کارەکانیان، هەروەها زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە هەمان شێوە لێدوانیان داوە، وەک پارێزەرانی بارۆی یاسای سەدە ٦ جار سەردانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجالان بخەینە کارنامەیانەوە، نزیکەی ١٠ ساڵ دواتر و لە ساڵی ٢٠٢١ کۆمیتەی وەزیران دۆخی بەڕێز ئۆجالانی خستە بەرنامەی کارەوە بانگەوازی کرد.
سوزان ئاکیپا ڕایگەیاند، لە پەیڕەوەکەیدا دان بە مافی هیوادا دەنێت و ڕێگەی پێدەدات و وتی: لە کەسایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕامانگەیاندووە کە سزای هەتاهەتایی قورس کێشەیەکی گشتییە، لە ئێستادا چوار هەزار کەس لە تورکیا هەن کە سزاکانیان پاککراوەتەوە.
"تورکیا بۆ چارەسەریی نزیک نابێتەوە"
سوزان ئاکیپا ئاماژەی بەوەدا، ئەو کارنامەیەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزرا گرنگە، بەڵام کاتێک سەیری ساڵی ٢٠٢٤ دەکەیت، دەبینێت کە هیچ پێشهاتێکی گرنگ لە کۆبوونەوەی کۆمیتەکەدا نەبووە و وتی: ڕاپۆرتی ئەنجامی کۆبوونەوەکە هاوبەش کرا". دەبینین جارێکی تر لە تورکیا سزای قورس ڕوونە یان بەهۆی ژمارەی زیندانییەکانەوە، جارێکی دیکە داوای داتا ئامارییەکان کرایەوە, ئەمەش پێچەوانەی ئەو وەڵامانەیە کە حکومەتی تورکیا لە کۆبوونەوەی پێشوودا داویانەتەوە، ئەوە دەردەخات کە کێشەکە بەردەوامە و گەشە دەکات، کۆمیتەکە جارێکی دیکە بەم تێبینی و ئەنجامە ئەم دۆخەی دەستنیشانکردووە.
دۆخێکی چاوەڕواننەکراو هەیە
سوزان ئاکیپا ئاماژەی بەوەدا، کۆمیتەی وەزیران ڕایگەیاندووە کە جارێکی دیکە دۆسیەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەخاتە بەرنامەی کارەکەیەوە و وتی: ئەم بابەتە بۆ ئێمە و بۆ ڕای گشتی گرنگە، چونکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ بڕیاری دوای ١٩ ساڵ بڕیاری سەرپێچی درا، جارێکی دیکە کەوتە بەرنامەی کارەوە. لانی کەم بەم بڕیارە دەزانین کە دۆسیەی بەڕێز ئۆجالان لە کارنامەی کۆمیتەی وەزیران لە ساڵی ٢٠٢٥دایە.
سۆزان ئاکیپا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کۆمیتەی وەزیران کە ساڵانە چوار جار کۆدەبێتەوە، دژی گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان، کە گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجەدان و هەرچەندە ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەکیان لێ وەرنەگیراوە؛ لەسەر حکومەتی تورکیا، پابەندبوون بە پێدانی دەرفەت مافی هیوا نادات، هەرچەندە ١٠ ساڵ تێپەڕیوە، کاتێک هەموو ئەمانە لەبەرچاو دەگرین؛ دەبینین کە کۆمیتەی وەزیران بە بڕیاردان بۆ چاوخشاندنەوە بە دۆسیەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ماوەی ساڵێکی تر کاتەکە درێژدەکاتەوە، دەبێت بڵێین ئەمە درێژەپێدەری دۆخی ئێستایە و لە نادڵنیاییدا دەیهێڵێتەوە.
"پێویستە دەستبەجێ ئەو گۆشەگیرییەی ئێستا کۆتایی پێبێت"
سوزان ئاکیپا ئاماژەی بەوەدا، دۆسیەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد مێژووییە و لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە دۆسیەیەکە کە پێشێلکارییەکەی جددییە و وتی: باس لە کۆمیتەی وەزیران دەکەین کە ساڵانە جارێک کۆدەبێتەوە، دۆخێک کە پێویستە بە خێرایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ڕای گشتی پێشبینی دەکات لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، هاوکات کۆمیتەی وەزیران سکرتاریەتی ڕاسپارد کە بڕیارێکی کاتی بدات لە ئەگەری هیچ پێشکەوتنێک، ئەمەش بۆ تورکیا بە واتای هۆشیاری دێت، پێویستە بوترێت ئەگەر تا ساڵی ٢٠٢٥ هیچ پێشکەوتنێک نەبێت، بڕیارێکی کاتی بۆ تورکیا دەدرێت.
سوزان ئاکیپا ئاماژەی بەوەدا کە سزا قورسەکە ئێستا پێشێلکارییە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە کۆتاییدا وتی: پێویستە تورکیا بەپەلە یاسای ناوخۆیی خۆی بگۆڕێت بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە دانی پێدا ناوە، بەمەش پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیریی توندی بەڕێز ئۆجالان بهێندرێت کە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا نییە و لە پلەی یەکەمدا دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان ئەنجام بدرێت.