دوێنێ لە لوبنان ٢٠٠ کەس بوونە قوربانی

بەهۆی هێرشکردنە سەر لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، دوێنێ ٢٠٠ کەس لە دوو هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی لوبنان، گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، بەڵام نازانرێت چەند ژن و منداڵیان تیادایە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە هێرشی بەردەوام بۆ سەر باشووری لوبنان و بێقاع ئەنجامدراوە، دوو هێرش لە گەڕەکی باشووری بەیروت ئەنجام دراوە و بە پێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٦ کەسیش برینداربوون.

 

وەزارەتەکە ئاشکرای نەکردووە کە ژمارەی قوربانییەکان چەندیان ژن و منداڵن، دەسەڵاتدارانی لوبنانیش لە بەیاننامەکاندا جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی مەدەنی و چەکداراندا ناکەن.

 

لە لایەکی دیکەوە حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، کەشەڕیان دژی سەربازە ئیسرائیلییەکان کردووە، کە هەوڵی چوونە ناو لوبنانیان داوە و هێرشیان کردووەتە سەر یەکەکانی ئیسرائیل لە دیوەکەی تری سنوورەکان.

 

شەوی ڕابردووش ئێران لە ڕێگەی موشەکەوە هێرشی کردە سەر تەلئەبیب و زیاتر لە ٤٠٠ موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، ئێران ڕایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشکردنە سەر کوشتنی سەرکردەکانی حزبوڵا هێرشەکانیان ئەنجامداوە، هەر دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، هەریەكە لە لوبنان، ئوردن، ئێران، عێراق و ئیسرائیل سەرجەم فڕۆكەخانەكانیان داخست و گەشتە ئاسمانییەكانیشیان ڕاگرت.