ژنانی چالاکوان پشتیوانی ژنانی بەغدا دەکەن

لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسێتی، چالاکوانانی شاری بەغداد ڕوبەڕووی هەڕەشە و ڕێگری دەبنەوە، ژنانی هاوپەیمانی ۱۸۸، چالاکوانان و مامۆستایانی زانکۆ، بەمەبەستی داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە شاری سلێمانی گردبوونەوە.

سلێمانی


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بەردەم باخی گشتی، لە شاری سلێمانی، لە ئەنجامی ڕێگریکردن لە چالاکوانانی شاری بەغداد، کە لە دژی هەموار کردنەوەی یاسای ۱۸۸ی ساڵی ۱۹٥۹ی عێراق دەوەستنەوە،  ژنانی هاوپەیمانی۱۸۸، چالاکوانانی ژنان و مامۆستایانی زانکۆ،وەک دەربڕینی ناڕەزای دژ بە ڕێگریەکان بەرامبەر ۱۹ پارێزەر لە شاری بەغداد گردبوونەوە.

 

 لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەیک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانست لە عێراق، سەندیکای پارێزەران لە عێراق، نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق_یونامی و سەفارەتی واڵاتانی دەرەوە لە عێراق کرا.

 

" نەک تەنها ژنان و منداڵان، چالاکەوان و پارێزەرانیش لە بەغداد مافیان زەوت دەکەن" 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، شەدە بەشیر، ئەندامی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، بەیاننامەی خوێندەوە و ڕایگەیاند،  لە سەرەتای پێشکەشکردنی هەمواری یاسای باری کەسێتی، ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی عێراق، پارێزەران، دادوەران، ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕێکخراوەکانی منداڵان، مامۆستایانی زانکۆ، دایکان و سەرجەم چینوتوێژەکان ناڕەزایەکانیان بە گردبونەو و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەربڕی، هەروەها هەمواری یاسای باری کەسێتی منداڵان و ژنان دەداتە دەست یاساکانی مەزهەب گەرای و مافەکانیان لێ زەوت دەکەن، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی پەلکێشکردنی ژنان و منداڵانە بۆناو مەزهەبەکانی شیعە و سونی، یاسا و دادگاکان ٦٤ ساڵە کاردەکەن بۆ مافی ژنان، بەڵام هەبوونی یاساکە دەسەڵاتی دادگاکان ناهێڵێت، بۆ بەرگریکردن لە ژنان و مناڵان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی هاوپەیمانی۱۸۸ لە شارەکانی دیکەی بەغدادەوە، بەشداری چەندین چالاکی مەیدانی و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان بەردەوام لە هەوڵی ڕێگریکردنی هەموارکردنەوەی یاساکەن، لە ئەنجامدا ڕوبەڕووی ئاستەنگی و ڕێگریەکان بونەتەوە، گەیشتە ئەوەی بە فەرمی بڕیار لە ڕێگریکردنیان دەربکرێت، سەندیکای پارێزەران بۆ بێدەنگ کردنی داکۆکیکارەکان لە ۱۹ی ئەیلولی ئەمساڵدا بە فەرمی چالاکیەکانیان بەرتەسک کردەوە و ڕێگریان لە چالاکەوان و پارێزەران کرد،، کە ۱۹ پارێزەر دژ بە یاساکە دەنگیان هەڵدەبڕی کەوتنە ژێر هەڕەشی گرتن و دورخستنەوە لە پۆستەکانیان، هەروەها ڕێگریان لە مامۆستایانی زانکۆ و چالاکەوانی ژنان بەفەرمی گرت.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتیشی، لە کاتێکدا بە پێی دەستور لە ماددەی ۳۸ ، دەڵێت " هاوڵاتیان مافی ڕادەربڕین و ئازادی بیروڕا دەربڕینیان هەیە"، ئێمەی ژنانی چالاکەوان و پارێزەران و داکۆکیکاران پشتگیری خۆمان بۆ پارێزەر و تەواوی داکۆکیکاران لە دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی دوپات دەکەینەوە، هەبوونی ئە یاسایە عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆ سەدەیەک پێش ئێستە، ژنان و منداڵان بێبەشدەکات لە ژیانکردنێکی ئازادانە و مافی خوێندنیان لێ زەوت دەکرێت. 

 

" تۆڕی داکۆکیکردن لە داکۆکیکاران دژی ڕێگریەکان لە عێراق دروست بووە”

لە دێژەی کۆنگرەکەدا، بەهار مۆنزیر، چالاکوانی بواری ژنان، تۆڕی داکۆکیکردن لە داکۆکیکاران ڕاگەیاند، دەڵێت، تۆڕی داکۆکیکردن گرنگی دەدات بە بەهێزکردنی داکۆکیکاران بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان، پشتگیری لە لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی و یاسایی هاوڵاتیان و چالاکەوانان دەکات، هەروەها خولی بەهێزکردن دەکاتەوە بۆ گرنگیدان بە فکر و بۆچونی چالاکەوانان و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ ڕوبەڕوو بونەوەیان دژ بە ڕێگریەکان لە کاتی دەربڕینی مافەکانیاندا، هەروەها پشتگیری خۆمان دوپات دەکەینەوە و ئیهانەی تەواوی ئەو بڕیارانە دەکەین کە ڕێگری لە چالاکەوانان دەکەن دەنگی خۆیان هەڵببڕن دژ بە هەمواری یاسای باری کەسێتی لە عێراقدا. 

 

کەژاڵ عەبدولقادر، چالاکوانی ژنان، وەک بەشداربویەک لە گردبونەوەکەدا باسی لەوەکرد: هەمواری یاسای باری کەسی ژنان سەرکۆنەدەکات، ژنان و منداڵان و کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێکی مەترسیداردا دەبات، دەڵێت: سەرەڕای هەمواری یاسای باری کەسی و مەترسی بۆسەر ژنان و منداڵان زیاد دەکات، ڕێگری لە بیروڕادەربڕینەکانی چالاکەوانان دەگرن لە عێراقدا، پارێزەران و مامۆستایان و دایکانی چالاکەوان داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، بەڵام لە لایەن دەسەڵات داران بەردەوام لە ڕێگەی سوکایەتیەکانیان و هێرشەکانیانەوە ڕێگە لە پارێزەران و چالاکەوانان دەگرن، بە یاسای و فەرمانی ڕەسمی بەردەوام لە هەوڵی سەرکۆنەکردنی ژناندان، بەڵام هیچ کەس لە لایەنەکان و کاربەدەستان نایەنە دەنگ، بەڵام پێویستە تەواوی هاوڵاتیان دژ بەم زوڵم و ستەمانە بێنە دەنگ، تا کۆمەڵگا بۆ سەدەیەک پێش ئێستە نەگەڕێتەوە. 


 لە کۆتاییدا وتی: ئێمە وەک داکۆکیکاران لە مافەکانی  ژنان و گروپی هاوپەیمانی ۱۸۸ی سلێمانی،گردبونەوەکانمان بەردەوامی پێدەدەین، بەردەوام دەبین لە چالکیەکانمان، تەنها بە شاری سلێمانیشەوە ناوەستین پەنادەبەین بۆ سەفارەتی وڵاتانی دەرەوە، چالاکیەکانمن چڕتر دەبێتەوە دژ بەو یاسایانە، هیواداین تەواوی هاوڵاتیانی شارەکان داکۆکی لە مافەکانیان بکەن.