دەستڕێژی گولـلە لە دوو ژن کرا و یەکێکیان کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سیمى خاتوناواى هەولێر پیاوێک دەستڕێژی گولـلە لە هاوژینەکەی و کچەکەی دەکات و ژنەکە کە تەمەنی لە نێوان ٣٠-٤٠ ساڵدایە کوژرا.

ناوەنی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ژنێک، کە تەمەنى لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵدایە لە گەڕەکى سیمى خاتوناواى هەولێر لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەند فیشەکێک کوژرا و کچێکیش بریندار بوو.

 

بە پێی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، بە هۆى دەستڕێژى گولـلەوە ئەو پیاوە، هاوژینەکەی و کچێکی بریندار کردووە و ژنەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، کچە بریندارەکەش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى.

 

تەرمى ژنە کوژراوەکەش گوازراوەتەوە بۆ پزیشکى دادى هەولێر، جێگاى ئاماژەیە، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکانى هەولێر لەبارەى ڕووداوەکەوە هیچ زانیارییەکانیان نەخستووەتەڕوو و