نێرگس محەمەدی: ئازادبوونی ژنان برەوپێشبردنی ئاشتی و دیموکراسییە
نێرگس محەمەدی، لە دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی " ژن، ژیان ئازادی"، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی و خەڵکی هەموو جیهان کرد "نەک تەنها چاودێری بکەن بەڵکو چالاکانە مامەڵە بکەن".
ناوەندی هەواڵ
نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین، لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، داوای "کردەوەی چالاک" لە سەرتاسەری جیهاندا کرد.
نێرگز محەمەدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە تێپەڕبوونی "دوو ساڵ بەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی گەورە و بەهێزی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە "خەڵک گەورەترین گۆڕانکاری لە خۆیان، بیروباوەڕ و ژیان و کۆمەڵگەیاندا دەکەن، ئەگەر چی گۆڕانکارییەکە ڕژێمی ئێرانی نەگۆڕی، بەڵام بناغەکانی ستەمکاری ئایینی هەژاند".
هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی حکومەتی ئێران و وتاری بەربژێران، لە پەیامەکەیدا دەڵێت: لە گۆڕەپانی گشتیدا، دان بەوەدا دەنێین باسی کام خەڵک دەکەین، ٪٦٠ی خەڵک تەنانەت نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەمەش خەڵک پشتیان لە دەوڵەت کرد، بووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەمارگیری گەلەکەی دژی ڕژێمی ستەمکار پێناسە کردەوە، مانایەک کە دڕندەیی بەسەر حکومەتی ئایینیدا سەپاندووە، کەسانێک کە لە کوردستانەوە تا سیستان و بەلوچستان و لە تارانەوە تا ئازەربایجان و خوزستان پێکەوە وەستابوون، پێکەوە ئاماژەیان بە یەکگرتوویی دەکرد.
لە کۆتاییدا نێرگس محەمەدی جەختی لە گرنگی "بەهێزکردنی پەیمان و ڕێککەوتنەکانمان بۆ گەیشتن بە دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی و شکستی ستەمی ئایینی و بەرزکردنەوەی دەنگەکانمان و ئیرادەی یەکلاکەرەوەتر کرد.
هەروەها داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە "کۆتایی بهێنێت بە تاوانبارکردنی ئاپارتایدی جێندەر، بۆ ڕاگرتنی ستەم و هەڵاواردنی ڕژێمە ئایینی و پاوانخوازەکان بەرامبەر بە ژنان، چونکە ئازادکردنی ژنان لە ستەم و هەڵاواردن هێزێکە بۆ برەوپێشبردنی ئاشتی و دیموکراسی.