ژمارەی ژنانی دەستبەسەرکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل زیادی کردووە

دوای ئەوەی سێ ژن لە لە شاری خەلیل لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا گواسترانەوە بۆ دەستبەسەرکردنی ئیداری، ژمارەی ئەو ژنە فەلەستینیانەی لە زیندانەکانی هێزەکانی ئیسرائیلدا دەستبەسەر کراون بۆ ٢٤ ژن بەرزبووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یانەی زیندانیانی فەلەستینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا سێ ژن کە دوو خوێندکار و ئەندازیارێکن، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی ئیدارییان بۆ ماوەی چوار مانگ بەسەردا سەپێندراوە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستبەسەر کراون، بەمەش کۆی ژمارەی دەستگیرکراوانی ژن کە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە نزیکەی ٩٥ زیندانییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم داتایانە تەنها ئەو زانیاریانە دەگرێتەوە کە لەلایەن دامەزراوەکانەوە تۆمار کراون، کە زۆرینەیان لە زیندانەکانی دامون ڕاگیراون، کە دایکێک و دوو کچەکەی خەڵکی غەززەیان تێدایە، بەڵام هەموو دەستگیرکراوانی ژن لە کەرتی غەززە و ئەوانەی لە کەمپەکاندا ڕاگیراون، ناگرێتەوە، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەڕێوە دەبرێت.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە، ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە نێو ژناندا گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠٠ کەس و ئەو ژنانەش دەگرێتەوە کە لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستگیرکراون، بە قودسیشەوە، هەروەها ژنانی ناوچەکانی ١٩٤٨یش دەگرێتەوە، لە کاتێکدا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە غەززەوە نییە.