ڕۆژنامەنووسی یەمەنی ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر کۆچی دوایی کرد

دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر کە بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە میدیایی و هونەریەکانی یەمەن دادەنرێت، لە قاهیرە کۆچی دوایی کرد.

یەمەن

 

ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر، ڕۆژنامەنووس و شانۆنامەنووسی یەمەنی، دوێنێ، ٩ی ئەیلوول، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆچی دوایی کرد.

 

وەزارەتی ڕاگەیاندنی یەمەن وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ڕۆژنامەنووسە، ڕایگەیاند: بە کۆچی دوایی ئەنیسە، مەکلا و یەمەن یەکێک لە دەنگە دیارەکانی ڕادیۆ و کەسایەتییەکی شانۆیییان لەدەستدا.

 

ئەم وەزارەتە ئاماژەی بەوەدا کە ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر خەڵات و دەستخۆشی زۆری بۆ کارەکانی لە یەمەن و دەرەوەی وڵات وەرگرتووە، ناوی ئەنیس پەیوەست بوو بە ڕادیۆی مەکلا، کە لەوێ هەواڵی پێشکەش دەکرد و بۆ ماوەی سێ دەیە بەرنامەی جۆراوجۆری بەرهەم هێنا، هەروەها شانۆی لە زۆرێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەن نمایش کردووە.

 

ئەو بە یەکێک لە پێشەنگەکانی بواری ڕاگەیاندن و شانۆ لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە شاری حەزەرمووت دادەنرێت. هەروەها بەشداری لە دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی دیموکراتیک له باشووری یەمەنی پێشوو له مانگی ته مموزی ساڵی ١٩٨١دا هەبووە، هەروەها لە ڕادیۆ و تیڤی عەدەن کاری کردووە.

 

ئەنیسە خەمیس بن جوبەیر لە یەمەن ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت، چونکە بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە میدیایی و هونەریەکانی مێژووی ئەو وڵاتە دادەنرێت.