حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری دەکات لە هاتنی دوو هونەرمەند بۆ ناو ڕۆژئاوا

دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگریان لە هاتنی هونەرمەندان ئامال مەسلوسی و شادی غوڵامی کرد بۆ ڕۆژئاوا، کە بڕیاربوو بەشداری لە فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە شاری کۆبانێ بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەکان بە ئاژانسی هاواریان ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەممە، ٧ی ئەیلوول، ڕێگرییان لە چوونی هونەرمەندی تونسی ئامال مەسلوسی و هونەرمەندی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شادی غوڵامی کرد بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بڕیار بوو بەشداری لە فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە شاری کۆبانێ بکەن.

 

بڕیاربوو هونەرمەندان ئامال مەسلوسی و شادی غوڵامی ئەمڕۆ بگەنە شاری کۆبانی و لە سێیەم ڕۆژیدا بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.