"بە یەکگرتن ڕێگری لە هێرشکردنە سەر ژنان دەکرێت"

چالاکوانانی ژنانی جەزائیر سەرنجیان بۆ ڕووداوی دەستدرێژی و کوشتنی ژنێک لە هیندستان ڕاکێشاو ئاماژەیان بەوە کرد، هێرش بۆ سەر ژنان لە زۆر شوێنی جیهان زیادی کردووەو لە ڕێگەی یەکگرتنەوە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر ژنان دەکرێت.

سارە جەقریف

 

جەزائیر-ڕووداوی دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێکی ژن لە هیندستان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و چالاکی شەرمەزارکەری لێکەوتەوە. ، هەمووان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەهۆی نەبوونی یاسایەک کە ژن بپارێزێت.

 

سەلیمە مەلیزی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووس ڕووداوی دەستدرێژی و کوشتنی ئەو پزیشکەی لە هیندستان شەرمەزار کرد و وتی: کوشتنی ئەو پزیشکە گەنجە کردەوەیەکی دژ بە مرۆڤایەتییە، کارێکە دژ بە ژنان، جیهان بە گشتی لە گەشەکردندایە لە ئەنجامدا، ژنان لەزۆر بواردا کاردەکەن، بەڵام پێویستە ژنان بپارێزرێن بۆ ئەوەی بتوانن لە دۆخێکی پارێزرداودا ئێشکگری بکەن، لەکاتی ئەرکدا دەستدرێژیکردنە سەر پزیشکانی هیندستان شتێکی نوێ نییە، ئەوە دیاردەیەک کە دژی زۆرێک لە ژنانی وڵاتە جیاوازەکان ڕوودەدات، بەتایبەت لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا  سەرکەوتنی ژنان پیاوان توڕە دەکات، زۆر قورسە ئەم دیاردەیە بوەستێندرێت، چونکە زۆرێک لە پیاوان لەڕووی دارایی و دەروونییەوە ناسەقامگیرن.

 

سەلەیمە مەلیزی دووپاتی کردەوە کە لە وڵاتانی عەرەبی و موسڵماندا چەندین کردەوەی دەستدرێژی زایەندی هەیە، بەڵام بەهۆی داخراوی کۆمەڵگە ڕووداوەکان باس ناکرێن و وتی: من لێکۆڵینەوەی زۆر کردەوەم کردووە کە باس نەکراون، هەندێکیان ئەو کردەوانەن کە دەستدرێژیکردنە سەر کچەکانیانە، لێرەدا سەرنجی خەڵک بۆ کردەوەیەکی تر ڕادەکێشم چونکە ڕووداوەکە دژی پزیشکە هیندییەکە زیادی کردووە، بووەتە حاڵەتێک و ڕای گشتی، چونکە کاردانەوەکان بەرامبەر ڕووداوەکەی ئەو پزیشکە هیندییە زیاتر بوون و بێدەنگییەکە شکا، بوو بە کەیس و چووە ناو بیروڕای گشتی جیهانەوە. ئەمەش ڕێگری دەکات لە کردەوەکانی دەستدرێژیکردن.

 

"چارەسەر هاوکاری و ئاشکراکردنە"

سەلەیمە مەلیزی لە کۆتاییدا وتی: بەیەکەوە وەستان و ئاشکراکردنی توندوتیژی دژی ژنان دەبێتە هۆی وەستاندنی ئەم دیاردەیە کە لە زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا بڵاوبووەتەوە، چونکە هەندێک خێزان باسی ترسی خۆیان ناکەن، زۆرجار خێزانەکان کچەکانیان ناچار دەکەن هاوسەرگیری لەگەڵ تاوانباران بکەن، ئەمەش کارێکی دیکەیە لە دژی ژنانی گەنج، بۆیە ناچار دەکرێن لەگەڵ جەلادەکانیان بژین.

 

"تاوانباران بە یاسا سزا بدرێن"

ئاسیا بەلحاج، چالاکوانی جەزائیری سەرنجی بۆ هاودەنگی کۆمەڵگە لەگەڵ ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە ڕاکێشاو وتی: گرنگە باس لە پرسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان بکرێت، چونکە حاڵەتی وەک ئەو پزیشکە هیندییە زۆرە، دەبێت دەستبەجێ چارەسەرێک بۆ ئەم دیاردەیە بدۆزینەوە، ژنان بە یاساکان ناپارێزرێن، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیش نایانپارێزن، هەر بۆیە توندوتیژی بەرامبەریان زیاتر دەبێت، بەڵگەی هەرە سەرنجڕاکێش دۆسیەی ئەو پزیشکە هیندییە، دوای ئەوەی دەستدرێژی کراوەتە سەر، لە نەخۆشخانە کوژراوە، پاراستنی ژنان لە توندوتیژی پێویستی بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و کولتووری هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە بەها و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، پێویستە یاساکان جێبەجێ بکرێن و تاوانباران سزا بدرێن.

 

"بە دەنگ و کاردانەوەکانمان گۆڕانکاری ڕوودەدات"

 ئاسیا بەلحاج سەبارەت بە گرنگی یەکگرتنی ژنان و کردەوەکانیان بەرامبەر بە ڕووداوەکەی ئەو پزیشکە وتی: ئەم یەکگرتنە ڕێگەیەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگا بۆ یەکڕیزی خۆش دەکات، جگە لەوەش دەنگی ئەو ژنانەی کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر دەگاتە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەکان، کۆکردنەوەی ژنان لە کولتوور و بیروباوەڕی جیاوازەوە دەتوانێت گۆڕانکاری ڕاستەقینە بهێنێتە ئاراوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاسیا بەلحاج دووپاتی کردەوە، یەکگرتنی ژن و پیاو لە حاڵەت و کەیسەکانی پەیوەست بە توندوتیژی دژی ژنان هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گۆڕینی سەردەمی دەسەڵاتداریی.