بەپێی توێژینەوەیەک لە ١٠ ساڵدا نەخۆشی شەکرەی دوو زیادی کردووە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ڕێژەی تووشبووانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە ١٠ ساڵدا ٢٠٪ زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەکی نوێ لەسەر ٤٠٠ هەزار کەس کراوە و ئاشکرای کردووە، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٢ ژمارەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو ٢٠٪ زیادبووە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئەو ڕێژەیەی شەکرەی جۆری دوو، قەڵەوییە، تەنانەت زۆرترینیشیان کەسانی سەروو ٤٥ ساڵان بوون، بە جۆرێک لە پێنج کەسی قەڵەو یەکێکیان تووشی نەخۆشییەکە بووە.

 

سولاکشان نیوپانێ، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە وتوویەتی: ساڵانە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات و شێوازی ژیانی تەندروست و دابەزاندنی کێش دوو ڕێگەی کاریگەرن بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکە.