ژن و ئابووری، دوو خاڵی بەهێز و لاوازی کۆمەڵگەن

خولێکی ڕاهێنان لەلایەن دەستەی کشتوکاڵ و ئابووری لەسەر ئاستی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام درا، تیشکی خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی تواناکانی ژنان و بەرزکردنەوەی ئەزموونەکانیان لە چوارچێوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئابووریدا.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- ژنان لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا بزوێنەری سەرەکی گەشەسەندنی ئابووری کۆمەڵایەتی بوون و ئێستاش بەهەمان شێوە وەک لایەنی ئابووری و قەڵغانێکی پاراستن بۆ هەموو گەلان کار دەکەن، ئەو شۆڕشانەی کە بە درێژایی مێژوو ڕوویانداوە، ژنان بە ئابووری خۆیانەوە تیایدا بەشداربوون.

 

دەستەی کشتوکاڵ و ئابووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٥ی ئاب خولێکی ڕاهێنانی بەناوی شەهید ڕۆژینا عەگید کردەوە و تا ٣١ی هەمان مانگ بە دروشمی "بە بەشداری ژنان ئابووریەکی کۆمەڵایەتی بنیاد دەنێین" لەسەر ئاستی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبێت، کە ئامانجی پەروەردەکردنی ژنانە سەبارەت بەو سیاسەتانەی وڵاتانی سەرمایەداری پەیڕەوی دەکەن و هەوڵ دەدەن گروپەکانی کۆمەڵگە بە چەمکی چینەکان دابەش بکەن بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوە و کۆنترۆڵکردنیان.

 

خولەکە ٢٧ فێرخواز لە ئەندامانی دەستەکانی کشتوکاڵ و ئابووری لەخۆدەگرێت، هەروەها فێرخوازان وانەی تایبەتی پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئابووری وەردەگرن.

 

"هەوڵ دەدەین ڕۆڵی ژنان بەرز بکەینەوە"

سەبارەت بە ئامانجی کردنەوەی خولەکە، زیلان ئەحمەد، کارگێڕ لە دەستەی کشتوکاڵ و ئابووری لە کانتۆنی حەسەکە وتی: هەوڵ دەدەین ڕۆڵی ژنان بەرزبکەینەوە و پەرەپێدان و شیاوکردنی توانا و لێهاتوویی کەسی و کارگێڕی و یاسایییان بۆ ئەوەی بتوانن بەپێی سیستمی هەرەوەزی دامەزراوەکان بەڕێوەببەن، جەختی لەسەر گرنگی ڕاهێنانی فکری کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان و ئاشناکردنیان بە چەمکی ئابووری کۆمەڵایەتی و گرنگییەکەی بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەک کە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان کۆمەڵگەکانیدا زاڵ بێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی ئەو قەیران و شەڕ و ململانێیانەی کە لە ناوچەکە ڕوو دەدەن، وڵاتانی باڵادەست، لەوانەش داگیرکەری تورکیا، لایەنی ئابووری وەک کارتێکی فشار بۆ کۆنتڕۆڵکردن و داگیرکاری بەکاردەهێنێت، فشار دەخەنە سەر ناوەندە ژیانی و ئابوورییەکان کە خزمەت بە خەڵک دەکەن بە ئامانجی دروستکردنی حاڵەتێکی ترس بۆ تێکدانی ئیرادەی گەلانی ئازاد و پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراسی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کۆمەڵگەی ئاسایی، دەبینین بەهۆی لەشکرکێشی و تاڵانی سیستمە سەرمایەداری و هەژموونییەکانەوە کە ئابووری بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیان بەکاردەهێنن، ڕەوتی ئابووری لە ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی لایداوە، بەڵام لە ڕێگەی تێزەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لایەنی ئابووری بە ناسنامە و قەڵغانێکی پاراستن بۆ هەموو گەلان زانیوە ئەو شۆڕشانەی بە درێژایی مێژوو ڕوویانداوە، ژنان و ئابوورییان لە پێشەنگدا کردۆتە ئامانج، وەک ئەوەی دوو خاڵن بەهێزی و لاوازی کۆمەڵگە.

 

سەبارەت بە گرنگی بەشداری ژنان لە جێبەجێکردنی سیستمێکی ئابووریی کۆمەڵایەتیدا، دووپاتیکردەوە، ژن لە کۆمەڵگەی سروشتییەوە زانیویانە کە بەردی بناغەی پێکهێنانی هەرەمی ئابووری کۆمەڵایەتی و گەشەسەندنە و لەلایەن ڕژێمە باڵادەست و دیکتاتۆر و سەرمایەدارەکانەوە دزی لێکرا کە هەوڵیان دەدا چەسپاندنی چەمکی چینە کۆمەڵایەتییەکان بە دابەشکردنی گروپەکانی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای داهات، ئاستی پەروەردە و پێگەی کۆمەڵایەتی.

 

جەختیشی کردەوە، ژنان لە سەردەمی شۆڕشدا چەندین دەستکەوتی بەنرخیان بەدەستهێناوە، بەو پێیەی توانیان ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا چالاک بکەن، دیارترینیان بوارەی ئابورییە، بۆیە پێویستە بزاندرێت چۆن ئەو دەستکەوتانە بپارێزرێت و لە بەرامبەردا بوەستنەوە.

 

"سەرمایەداری ژن لە جەوهەری ڕاستەقینەی دووردەخاتەوە"

سەبارەت بە گرنگی ئەو وانانەی کە فێرخوازان وەریدەگرن، ئەفرا خەلیل کارگێڕ لە فەرمانگەی وەبەرهێنانی پیشەسازی لە دەستەی ئابووری لە کانتۆنی حەسەکە وتی: لەڕێگەی ئەو وانانەی وەرمانگرت، توانیمان فێری چەندین چەمکی گرنگ بین کە پێشتر درکمان پێنەکردبوو و گرنگی بەکارهێنانیان بۆ ژنان و کۆمەڵگە، لە هەمووی گرنگتر چەمکی ئابووری کۆمەڵگە و چۆن دەتوانێت ژنان بڵاوی بکاتەوە و جێبەجێی بکات بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی بێ چینایەتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆڵی ژنان هەمیشە سنووردار و قەتیس بووە لە چەشنە کۆنەپەرستییە تایبەتەکاندا بەهۆی ئەو چەمکە کۆمەڵایەتییە هەڵانە کە ژن وەک بوونەوەرێکی لاواز دەبینن، و ڕێگریان لێکردووە ڕۆڵی خۆیان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئابووریدا بگێڕن، بۆیە گرنگە ژنان بۆ درککردن بە ڕاستی مێژووی شاراوەی خۆیان و ڕاستی ئەو سیستمە سەرمایەداریانەی کە هەوڵ دەدەن لە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆیان دووریان بخەنەوە، ژن تەنها بەشێک نییە لە ئابووری، بەڵکو بنەمای بوون و دۆزینەوەیەتی، بۆیە دەبێت دەست بکەن بە ڕێکخستنی خۆیان بەپێی بنەماکانی پڕۆژەی دیموکراسی میللەت لەسەر بنەمای سیستمی یەک بۆ هەمووان و هەمووان بۆ یەک.

 

وەحید حەسەن کارگێڕ لە دەستەی ئابووری لە شەهبا وتی: ئەمە یەکەم جارمە بەشداری ڕاهێنانە فیکرییەکان بکەم بەمەبەستی پەرەپێدانی ئاستی فیکری خۆم و گەشەپێدان لێهاتووییەکانم لە بواری کارەکەمدا، ژنان بنەمای بنیادنانەوە و پەرەپێدانی ئابوورین، بۆیە دەبێت ڕۆڵی خۆیان لە بواری ئابووریدا بەهێزتر بکەن.