پەیمان تەها دەگاتە دوو بەرزترین لوتکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیمان تەها لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاوی کردەوە، کە توانیویەتی لە گەشتیكی شاخەوانیدا بگاتە دوو بەرزترین لوتکە چیای ناوچەکە، کە دەکەوێتە وڵاتی ئێرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەیمان تەها، شاخەوانی کورد، لە هەژماری فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، دوو گەشتی بۆ هەریەکە لە چیای سەبەلان و عەلام کوە لە وڵاتی ئێران ئەنجام داوە و توانیویەتی بگاتە لوتکەی هەردوو چیاکە، کە یەکێکن لە بەرزترین لوتکە چیاکانی ناوچەکە.

 

پەیمان تەها چەند وێنەیەکی گەشتەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە بارەی چیاکانەوە، دەنووسێت: لوتکەی چیای سەبالان سێیەم بەرزترین لوتکەی ئێرانە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، کە لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزییەکەی ٤٨٢٠ مەترە، هەروەها چیای عەلام کوه دەکەوێتە زنجیرە چیای ئەلبورز و ناوچەی تەختی سولەیمان، دووەم بەرزترین چیای ئێران و ناوچەکەیە بە بەرزایی ٤٨٥٠ مەتر.