یونسکۆ: لە ئەفغانستان دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار خوێندکاری کچ لە خوێندن بێبەشن

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە کچانی ئەفغانستان بۆ ناونووسین لە خوێندن بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سێیەم ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە تێدەپەڕێت، بۆ ماوەی سێ ساڵە سنووردارکردنی ئارەزوومەندانەی بەسەر ژنانی ئەفغانستاندا سەپاندووە و لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک خوێندن بێبەشی کردوون.

 

ڕێکخراوی پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسکۆ" ئەمڕۆ ١٥ی ئاب لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە، لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، لانیکەم یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار خوێندکاری کچ لە خوێندنی ناوەندی بێبەش کراون، ئەمەش ئایندەی تەواوی نەوەیەک دەخاتە مەترسییەوە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی سەرەتاییش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ژمارەی ئەو خوێندکارە کچانەی ناویان لە خوێندنگەکان تۆمارکردووە نزیکەی ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار کەمبووەتەوە، هاوکات حکومەتی تاڵیبان ئاهەنگ دەگێڕێت بەبۆنەی سێ ساڵ بەسەر وەرگرتنەوەی دەسەڵات.

 

دەبێتە زیادبوونی کاری منداڵان و هاوسەرگیری منداڵان

لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دەرئەنجامە زیانبەخشەکانی ئەم زیادبوونەی ڕێژەی ناونوسنەکردن لە خوێندنگەکان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کاری منداڵان و هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵییدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە ماوەی سێ ساڵدا دەسەڵاتدارانی دیفاکتۆ نزیکەی دوو دەیە پێشکەوتنی بەردەوام لە بواری پەروەردەدا لە ئەفغانستان لەناوببەن و داهاتووی تەواوی نەوەیەک لە مەترسیدایە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار خوێندکاری کچ لە مافی خوێندن بێبەش کراون، کە دەکاتە ٨٠%ی کچانی ئەفغانی لە تەمەنی خوێندندا.

 

بزووتنەوەی تاڵیبان سنووردارکردنی بەسەر ژناندا سەپاند، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە "سیستمی جیاکاریی ڕەگەزی" پێناسەی کرد و ئەفغانستان تاکە بزووتنەوەیە لە جیهاندا کە ڕێگری لە ناونوسینی خوێندکارانی کچ و ژنان دەکات لە قوتابخانە ناوەندییەکان و زانکۆکان.

 

بەڕێوەبەری گشتیی یونسکۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەئاگاداری بمێنێتەوە بۆ ئەوەی کاربکرێت بۆ کردنەوەی خوێندنگەو و زانکۆکان بەبێ مەرج بۆ ژنانی ئەفغانستان.

 

لە بەیاننامەکەی یونسکۆدا ئاماژە بەوە کراوە، کەمی وەرگرتنی خوێندکاران لە خوێندنی باڵا جێگەی نیگەرانییە، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ژمارەی خوێندکارانی زانکۆ بە ڕێژەی ٥٣% کەمی کردووە، لە ئەنجامدا وڵات بە خێرایی ڕووبەڕووی کەمی دەرچووان دەبێتەوە کە لێهاتووترین خوێندکاران، ڕاهێندراون، هەلی کار، کێشەکانی گەشەپێدان گەورەتر دەکات.