ژنانی فەڵەستینی لە غەززە ڕووبەڕووی ئازاری بێکۆتا دەبنەوە

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ژنانی فەڵەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی گیان لەدەستدان، بێسەروشوێن بوون، گەمارۆدان و کێشەی ژیان بوونەتەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- لە شارێکدا کە ڕووبەرەکەی ٣٦٠ کم تێناپەڕێت، شەڕێک بۆ ماوەی ١٠ مانگ بەردەوامە لە غەززە کە چەند مانگێکە لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە، ژنانی فەڵەستینی ژیانێکی پڕ لە ئازار دەژین و لە نێوان ئازار و بەرخۆدان، لەدەستدانی ئازیزانیان، گرتن، وێرانکردن و گەمارۆدان ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ڕووداوێکی خراپ دەبنەوە، شاهیناز مەنا کە یەکێک لە منداڵەکانی لەدەستدا و منداڵەکەی دیکەش دەستگیرکراوە باسی ژیانی ژنانی فەڵەستینی کرد.

 

لە ساتێکدا کوڕەکەی لەدەستدا

شاهیناز مەنا دەڵێت: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا کوڕەکەم داوای لێکردم لە دوکانە بچوکەکەی دابنیشم لەبری ئەو، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دایکدا چەند دیارییەک وەربگرم و بیفرۆشم، چەند کاتژمێرێک دانیشتم و چاوەڕێی بووم بەڵام نەهاتەوە، هەستم کرد کە شتێکی خراپ ڕوویداوە، چونکە هەستی دایکان ڕاستە.

 

کات تێپەڕی و شاهیناز مەنا چاوەڕێی کوڕەکەی بوو، بەڵام سەبرێکی زیاتری نەبوو لە هەموو شوێنێک پرسیاری دەکرد دەڵێت: هەموو کەس دەیانزانی مردووە جگە لە من، پێیان وتم کوژراوە و جەستەی پڕ لە خوێنیان بۆ هێنام، نەمدەزانی لەو کاتەدا چی ڕوودەدات، زریان لە دڵمدا دروست بوو.

 

کوڕەکەی دیکەشی دەستگیرکراوە

 

شاهیناز مەنا ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر کوڕەکەی تریشی دەستگیرکراوە و ئەویش دەڵێت: کوڕەکەی ترم بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراوە، ژنانی فەڵەستینی منداڵ دەهێنن و هەموو تەمەنیان بەسەر دەبەن بۆ ئەوەی چاودێرییان بکەن، بەڵام لە چەند ساتێکدا منداڵەکان بەهۆی جەنگەوە گیان لەدەست دەدەن و دەکوژرێن.

 

تەنها ژیان و ئازاری بێکۆتایی

شاهیناز مەنا لە ناوچەیەکی دوورەدەست دەژی کە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەردەست نین، دوای ئەوەی ماڵەکەی لە باکووری غەززە بەهۆی شەڕەوە وێران بوو، ناچار بوو لە شوێنێکی ئاوادا بژی، ئێستا لە ژوورێکی بچووکدا دەژی بۆ پاراستنی خۆی و لە دۆخێکدا دەژی کە لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی ژیان بێبەشە، چونکە کەس نییە ئاگاداری بێت، لەم ژیانە سەختەدا بە تەنیا دەژی لەدەستدانی هاوسەر و منداڵەکانی تەنهای کردووە، هیچ چارەیەکی تری نییە جگە لە ئاگاداری خۆی و پشتیوانی ژیانی ڕۆژانەی.

 

شاهیناز مەنا ڕوونیدەکاتەوە کە بۆ ئەوەی سواڵ نەکات دەستی بە ئاو فرۆشتن کردووە و دەڵێت: نامەوێت ببمە بارگرانی لەسەر شانی کەس ئاو دەفرۆشم بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکڕم کە پێویستم پێیانە ئێمە بەردەوامین لە خەبات بۆ ژیانمان.

 

تاکە ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوە ماوە

لە سەردەمێکدا کە شەڕ بەردەوامە، ژنانی فەلەستینی بەرخۆدان و خەباتیان هەڵبژاردووە، بەرپرسیارێتی قورس لەسەر شانی خۆیان هەڵدەگرن و ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەندین حاڵەتی گیان لەدەستدان دەبنەوە.

 

لە کۆتاییدا وتی: ئێمە هەمیشە لە پێناو منداڵەکانماندا دەژین و شەڕ دەکەین، ئەو ژیانە دروست دەکەین کە شایەنمان بوو.