ڕێکخراوی ئایندە: ئەگەر هاوڵاتیان ژینگەیەکى باشتریان دەوێت با درەخت بچێنن

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە داوای زیادکردنی سەوزایی لە ڕێگەی چاندنی چڕی نەمامە هەمیشەییەکانەوە دەکات کە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی پیسبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەبارەى پێویستیی باشترکردنى ژینگە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: زیادکردنی سەوزایی لە ڕێگەی چاندنی چڕی نەمامە هەمیشەییەکانەوە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی پیسبوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک دارەکان بە چڕی و پڕی دەچێندرێن، ژینگەیەکی باش بۆ یەکتر دابین دەکەن، ئەوا کاریگەری گەرمی لەسەریان کەمدەکاتەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، درەختەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە باشترکردنی کوالێتی هەوا و کەمکردنەوەی پلەی گەرمی بەرز، ئەمە جگە لەوەی سێبەر بۆ دابین دەکات و جۆراوجۆری زیندەوەران بەرز دەکەنەوە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: با پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی نەمامی زیاتر بچێنین و شار و کۆمەڵگەکەمان سەوزتر و پاکتر بکەینەوە.