یەکێتی ئەوروپا بۆ جاری دووەم سەرۆکێکی ژنی هەڵبژاردەوە

ئۆرسۆلا ڤان دێرڵاین بۆ جاری دووەم بە دەنگی ٤٠١ بەڵێ، وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی پێنجشەمە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو، ئۆرسۆلا ڤان دێرڵاین بۆ جاری دووەم بە ٤٠١ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٢٨٤ دەنگی نەخێر و ١٥ دەنگی بێلایەن، وەک سەرۆکی کۆمسیۆنەکە بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێردرایەوە.

 

ڤان دێرڵاینی تەمەن ٦٥ ساڵ لە وتارەکەیدا بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی، جەختی لەسەر پێویستی “ئەوروپایەکی بەهێز” کردەوە، لە سەردەمی ترس و نادڵنیایی لە ڕادەبەدەردا و لە وتارەکەیدا لە ستراسبۆرگ بە پەرلەمانتارانی ڕاگەیاند، دەیەوێت لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراسییەکانی ناو پەرلەمانی ئەوووپا، بەرەنگاری هەموو توندڕەوەکان ببێتەوە.