لە سیمینارێکدا "ژنان و بەشداری سیاسی" لەلایەن شەیدا مەعروفەوە هەڵسەنگێندرا

لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان -لقی سلێمانی سمینارێک بۆ شەیدا مەعروف لە بارەی "ژنان و بەشداری سیاسییان" ڕێکخرا.

سلێمانی

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان لقی سلێمانی سمینارێک بە ناونیشانی "ژنان و بەشداری سیاسییان" لەلایەن شەیدا مەعروف، سەبارەت بە گرنگی و ڕۆڵی بەشداریکردنی ژنان لە کایە جیاوازەکانی سیاسەتدا پێشکەشکرا.

 

شەیدا مەعروف بەشداریکردنی ژنانی لە کایەی سیاسیدا بە گرنگ لە قەڵەمدا، باسی لەوەکرد، ژن دەتوانێت گۆرانکاری بکات و بوونی لە پێگە سیاسییەکانیشدا باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانە و دەتوانن پێشەنگایەتی لە بەڕێوەبردندا بکەن.

 

شەیدا مەعروف، بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتەکەیە، بۆ نوژنها دوا و وتی: وەک ژنێکی سیاسی بە گرنگمان زانی سیمینارێک لەسەر پرسی سیاسی و بەشداری ژنان بکەین، ئەوە بخەینەڕوو، ژنان لە توانایاندا هەیە سیاسی بن و لە کایەی سیاسیدا ڕۆڵیان هەبێت، باسمان لە گرفتەکانی ژنان کرد کە ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە و بە بوون و ڕۆڵی ژن لە سیاسەتدا وڵات بەرەو سەقامگیری و ئاشتەوای دەڕوات.

 

 بە گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕێنەوەی ئامادەبوان، سیمینارەکە کۆتایی پێهات.