لە چەمچەماڵ ڕووبەری دوو هەزار و ٥٠٠ دۆنم سووتا

بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى شارۆچکەى چەمچەماڵ کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردووەتەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندەکانى قەڵا چۆغە، عەسکەر، داڵاوە، هەیدەر بەگ لە سنوورى شارۆچکەى چەمچەماڵى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.

 

لە ئەنجامی ئاگرەکە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان، بەڵام دوای هەوڵی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەی شارۆچکەى چەمچەماڵ و شارەدێى ئاغجەلەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.