قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵات لەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت هەڵنەگیرا

سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لە کاتی دانیشتنی ئەو دۆسیەیەدا کە بەهۆی کارەکانی وەک ڕۆژنامەنووس دادگایی کرابوو، قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵاتی لەسەر هەڵنەگیرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆسیەیەک لە دژی سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، لە کاتێکدا کە ڕۆژنامەنووس بوو، بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" کرایەوە دانیشتنی چوارەمی دۆسیەکە لە پێنجەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، سۆفیا ئالاگاش بەشداری دانیشتنەکەی نەکرد، ڕەسوڵ تەمور، پارێزەرەکەی ئامادەی دانیشتنەکە بوو، نوێنەرانی حەوزی دیسک-ئیشە و هاکی بوڵتان، نوێنەری ئامەدی دیسک-ئیشە بەدواداچوونیان بۆ دانیشتنەکە کرد.

 

داواکاری هەڵگرتنی قەدەغەکردنی دەرەکی ڕەتکرایەوە

ڕەسوڵ تەمور ئاماژەی بەوەدا، بریکارەکەی سۆفیا ئالاگاش بەهۆی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکەیەوە دادگایی دەکرێت و داوای کرد قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵات هەڵبگیرێت، دادگا ئەم داوایەی ڕەتکردەوە، شاندی دادگا داوای کردووە کە نامەیەک بۆ بەشی پۆلیسی ئامەد بنووسرێت، لێدوانێک لەسەر شایەتحاڵی نهێنی دۆسیەی سۆفیا ئالاگاش بنووسرێت و دوای وەڵامدانەوەش بڕیار دەدرێت کە ئایا گوێ لە شایەتحاڵی نهێنی دەگیرێت یان نا.

 

دانیشتنی دۆسیەکە بۆ ٢٢ی تشرینی یەکەم دواخرا.