بەهۆی وێنەی کاریکاتێرییەوە ئێران سزای زیندانیکردن بەسەر چالاکوانێکدا دەسەپێنێت

ئاتینا فەرقدانی کاریکاتێریست و چالاکوانی مافی منداڵان لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقیلابی ئێرانەوە بە ٦ ساڵ زیندانی کردن سزا درا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان” و “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” سزای زیندانییان لە دژی چالاکوانێکی مافی منداڵان بە ناوی ئاتینا فەرقدانی دەرکرد.

 

دوێنێ ١٠ی حوزەیران، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب لە ئێران، ئاتینا فەرقدانی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و کاریکاتێریستی بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان” و سزای ساڵێک زیندانی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

لە ١٨ی ئایارەوە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینەکەی بەرامبەر بە بارودۆخی زیندانییەکی ژن، بە فەرمانی لیژنەی دیسپلینیی زیندانەکە ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاتینا فەرقدانی کراوە.

 

لە ١٥ی نیسان، هێزە ئەمنییەکان ئاتینا فەرقدانییان دەستگیرکرد کاتێک بڕیار بوو یەکێک لە تابلۆکانی لەسەر دیوارێک لە شەقامی پاستور لە تاران نمایش بکات، دواتر بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە، پێشتریش لەسەر چالاکییەکانی دەستبەسەر و سزای بەسەردا سەپێندرا و بەهۆی کێشانی کاریکاتێرێکی ڕەخنەگرەوە زیندانی کرابوو.

 

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، دوای چوونی بۆ لقی داواکاری گشتی لە ئەڤین، هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان کرد، بۆ زیندانی قەرچک لە شاری ورامین، دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

هەروەها لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی کاریکاتێرەکانیەوە دەستگیرکرا، کە کاریکاتێرێکی ئەندامێکی ئەنجومەنی ئیسلامیی تێدابوو، هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە عاشورادا کوژراون.