کلیپێکی نوێی گروپی ئامارا بە ناوی "ئاپۆ ڕۆژە" بڵاوکرایەوە

گروپی ئامارا کلیپی گۆرانی "ئاپۆ ڕۆژە"ی بڵاوکردەوە، کە لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ کێشەی کورد" بە سێ زمان وترابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ٧٤ ناوەندی کوردستان و جیهانەوە دەستی پێکرد، گروپی ئامارا گۆرانی و کلیپێکی نوێی بە ناوی "ئاپۆ ڕۆژە" بە ٣ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە.

 

تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن باران دڵبەهار نووسراوە و ئاوازەکەی لەلایەن سەرخۆبوون زەینۆ داڕێژراوە، بەشی کوردی گۆرانییەکە لەلایەن گروپی ئامارا و بەشی عەرەبی لەلایەن مینت عەلا ئاڵتۆمای لە پێکهاتەی عەرەبی خەڵکی شاری ڕەققە و بەشە ئینگلیزییەکەی لەلایەن کارۆلین مەرسەر لە ئەوروپا وتراوە،

 

دەرهێنەری کلیپەکە ناوی نادیا دەروێشە و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کۆما ئاماراوە نووسراوە.

 

ڤیدیۆ کلیپی "ئاپۆ ڕۆژە" دەتوانن لە کەناڵی فەرمی یوتیوبی گروپی ئامارا ببینن؛